Get Mystery Box with random crypto!

بەپەلە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێكی دەمامكدار هەڵیانكوتایەسەر ماڵی | بەورەکانی کەرکوك B.kirkuk

بەپەلە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێكی دەمامكدار هەڵیانكوتایەسەر ماڵی هاووڵاتییەكی كورد لە گوندی شەحەل سەربە شارەدێی سەرگەڕان لە خۆرئاوای كەركووك و رفاندیان، تاوەكو ئێستا چارەنووسی گەنجە نادیارە .

بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزێكی چەكدار چوونەتە سەر ماڵی هاولاتیەكەی كورد و لە ئەنجامدا گەنجەكەیان رفاندەوە تاوەكو ئێستاش گەنجە كوردەكە چارەنووسی نادیاریە .

گەنجە كوردە و ناوی ئاسۆ مەولود حەسەنە و تەمەنی 26 ساڵە، دوای قۆڵبەستكردنی ناوبراو بەرەو شوێنێكی نادیار دەڕفێنن،هەروەها ئاسۆ مەولود پێشتر لەشەڕی دژبە تیرۆریستانی داعش و بەرگریكردن لەگوندەكەی بریندار بووە.

شایانی باسە سەرچاوەیەك لە دەزگا ئەمنیەكانی سنورەكە رایگەیاند دوای ئەوەی ئاگاداركراونەتەوە لە بوونی رووداوێكی رفاندن دەست بەجێ لێكۆلینەوەیان لە رووداوەكە دەست پێكردوە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش هیچ سەرداوێك لەسەر رووداوەكە نییە .