Get Mystery Box with random crypto!

شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە حکومییە بە 200 هەزار دینار سزادرا کە لە ن | بەورەکانی کەرکوك B.kirkuk

شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە حکومییە بە 200 هەزار دینار سزادرا کە لە ناوەڕاستی شەقامێکی گشتیی کەرکوکدا بە ئاراستەی پێچەوانە هاتوچۆی دەکرد.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 21ی نیسان بڵاویکردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلە سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئەوان نەبوو، وەک ئەوەی لە سۆسیال میدیا وێنەکەی بڵاوکراوەتەوە، بەڵکو هاتووە "هی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییە ئەمنییەکانی پارێزگاکەیە و سەرپێچیکار هێنرایە شوێنی سەرپێچییەکە و بە بڕی (200) هەزار دینار سزادرا و رێکاریی یاسایی بەرامبەر شۆفێری سەرپێچیکاردا گیرایەبەر".
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، وێنەی ئۆتۆمبێلێک بڵاوکرایەوە، کاتێک پێچەوانەی ئاراستەی هاتوچۆ دەڕۆیشت و تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئۆتۆمۆبیلەکە هی هاتوچۆی کەرکوکە.