2022-06-21 07:35:52
پەندەکانی #پیرەمێرد
ئەڵێن گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێ
بۆ بنیادەم خەڵک وەکوو تڕ ئەدوێ!
بەڵێ بۆ وڵاخ ڕەسەن زۆر باشە
وا گۆڵەبارگیر دیارە لە پاشە
زور جار ئەیبینین کە دایک و باوک
ئەدرەوشێتەوە وێنەی چراوک
کەچی منداڵیان هیچ لەوان ناچێ
باخی زیندەگی خەڵک هەڵدەپاچێ
دیسان حوکمێکی قەتعی نادرێ
وەجاخزادەکان شەرم ئەیانگرێ
بە حەج و شەراب ئەڵێن وەک یەکتر
چاک چاکتر ئەکەن خراپ خراپتر
هەندێ پیشەمان هێشتا هەر ماوە
تەپڵ و بەیداخی حاجییان باوە
هەر دەڵێن قوماش کەمە و گرانە
ڕیزە بەیداخی حاجی بڕوانە
خۆزگە مەبعووسیش بەیداغی ئەبوو
بە تەپڵ و بەیداغ بۆ مەجلیس ئەچوو
ئەوسایە دەنگیان دەڵیرتر ئەبوو
لە ناو کۆمەڵدا ناویان دەردەچوو
ئێمە هەر لەسەر ئەو فیکرەین کە بووین
هەر لە ڕاوییە زۆر چاکی بۆ چووین
پەندەکانی پیرەمێرد، ژین ژمارە ۸٥۳، لاپەڕە ٤٦۳، چاپی ساڵحی، لاپەڕە ٤۹٤.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
۱. بنج: ڕیشەی دار و درەخت.
۲. بارگیر: ئەسپی بارەبەر.
۳. چراووک: چۆڵەچرا، دارێکی تەڕە بەقەد گەزێک سەرەکەی دەکوترێ تا شی دەبێتەوە کە وشک بوو لە تاریکیدا دادەگیرسێنرێ لە باتی چرا.
٤. وەجاخزادە: منداڵی پیاوی گەورەی خانەدان.
٥. بەیداخ: ئاڵا.
٦. مەبعووس: هەڵبژێراو. نێردراو، ناردراو، ناردریاگ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کـانـاڵی تلگرامی ئاوایےبێلو
•┈┈••✾• •✾••┈┈•
⇝❥❀ @belo1 ❀❥⇜
•┈┈••✾• •✾••┈┈•
456 views04:35