Get Mystery Box with random crypto!

کۆچی دوایی شاعیری گەل، بەڕێز و خۆشەویست جەلال مەلەکشا خەم و پە | ئەدەبیاتی بێ سنوور

کۆچی دوایی شاعیری گەل، بەڕێز و خۆشەویست جەلال مەلەکشا خەم و پەژارەی خستۆتە دڵی تاک تاکمانەوە. جەلال ئەستێرەیەکی پڕشەنگداری نەتەوەی کورد بوو کە بە شێعر و چیرۆکەکانی بەرخودانی دەکرد و بەرەنگاری هەموو دوژمنانی گەلی کورد و وڵاتەکەی دەبۆوە.
دەقەکانی نموونەی بەرزی شێعری بەرەنگاری کوردین، بە زمانێک ژێردەستی و نەهامەتی گەلەکەییمان بۆ باس دەکات کە زرینگانەوەی هەر وشەیەکی شێعری ئەو، دەنگی زەنگوڵەی کاروانێکە لە شەوی نووتەک، تاریک و نەگریس کە دەوری کوردیان تەنیوە. دەنگی ئەو زەنگوڵەیە لە خەوی بێ موبالاتی و خۆبەکەم زانی دەبێ ڕامانپسکێنێ و گوێمان بە هەواڵی بەڕێوەبوون و هاتنی کاروانی ڕەهایی و ڕۆژانی پڕهات خۆش بکات.
بەنێوی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کۆی کۆمەڵگای کوردی و ئەدەبی گەلەکەمان و هەموو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەین و هیوا دەخوازین ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت.