Get Mystery Box with random crypto!

‍ نادر کیانی، کەسێک کە فایلی دەنگی پاشگەزبوونەوەی بارام رەزایی | جعبه سیاه PKK

‍ نادر کیانی، کەسێک کە فایلی دەنگی پاشگەزبوونەوەی بارام رەزایی لە بزووتنەوەی تێرۆریستی و چەکداری ئاشکرا کرد، لەوێنەکەدا دیارە. خودی قسەکانی رەزایی پاشگەزبوونەوە لەشەڕ و تێرۆر و چەک و توندوتیژی بووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە رەزایی هەمووی ئەم قسانەی بەدزیەوە بە نادر کیانی وتووە. لەم بارەوە چەند پرسارێک دێتە ئاراوە:
1- گەر بارام رەزایی پاشگەز بۆتەوە لە تێرۆر و کردەوەکانی کۆمەڵە و دژی 40 ساڵ شەڕە بۆ ئەم قسانەی بە شاراوەیی وتووە؟ بۆ دەبێت دوای مردنی خەڵک و کوردەکان جا بەمە بزانن؟ بۆ خەڵکی کورد لەڕەوتی دانوستاندنی شاراوەی گرووپە چەکدارەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی (دانوستاندنی نروێژ) ئاگادار نین؟ بە واتایەکی دیکە، بۆ ئەم گرووپە دووڕوویی و شاراوەکاری دەکەن؟ بۆ لەتریبوونی گشتی باس لە شەڕ و توندوتیژی و بەرخۆدانی چەکدارانە دەکەن بەڵام لەپشتەوە دەڵێن لەشەڕ و تێرۆر ماندوو بووین؟
2- ئەم کەس و گرووپە چەکدارانە بە پێشینەی رەش، ئێستا دوای 42 ساڵ و کوشتنی مرۆڤە بێ تاوانەکان پاشگەزن؟ وڵامی ئەم هەموو تاوانە کێ بیداتەوە؟
3- ئەو گرووپە چەکدارانەی کە لەهەرێمی کوردستانن و بنکەکانیان بەتاڵ کردووە و ژنان و منداڵان وەک قەڵخانی زیندوو لەبنکەکان لەگرتووخانە هێشتووتەوە چۆن باسی مرۆڤ دۆستی و پاشگەزبوون دەکەن؟ هێشتاش ئەم گرووپە چەکدارانە چەکیان دانەناوە چۆن باس لە پاشگەز بوون و رۆشتوون بەرەو دانوستان جێگای بڕواکردن دەبێت؟