Get Mystery Box with random crypto!

‍ ئۆسمان ئۆجالان مرد بەرەبەیانی ئەوڕۆ دووشەمە 24ی خەزەڵوەر، ئ | جعبه سیاه PKK

‍ ئۆسمان ئۆجالان مرد

بەرەبەیانی ئەوڕۆ دووشەمە 24ی خەزەڵوەر، ئۆسمان ئۆجالان برای عەبدۆڵا ئۆجالان و سەرکردەی پێشووی پەکەکە و دامەزرێنەری پەژاک بە هۆی کۆڕۆناوە مرد.

ئۆسان ئۆجالان لەساڵی 1383 لەئەنجامی ناکۆکی رژد لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی پەکەکە لەو گرووپە دابڕا و بارزانی لەهەرێم پاڵپشتی کرد.
بە پێی راپۆرتی میدیا خۆجێیەکانی هەرێم تەرمی ئۆسمان ئۆجالان لەهەرێمی کوردستان دەشاردرێتەوە.
ئۆسمان ئۆجالان یەکێک لەسەرکردە رەخنەگرەکانی ئەم گرووپە مرد، بەڵام ئاژانسەکانی پەکەکە هێشتا بێدەنگن. شیمانەیەک هەیە کە لەوانەیە پارتی لەگەڵ پەکەکە لەسەر سرێنەوەی مامەڵەیان کردبێت. داگیرکردنی شنگال لەلایەن پارتیەوە لەبەرانبەر سڕینەوەی ئۆسمان مامەڵەیەکی باشە.
ئۆسمان دەسەڵاتی زۆری لەپەکەکەدا نەبوو ئەو بە هۆی ئەوەی کە برای عەبدۆڵایە گەورە بوو و زۆر جار لەگرتووخانە ئازاد کرا. چوونکە برای سەرۆکی پەکەکە بوو. هەڵبەت گەنجانی دیکە لەگرتووخانەی پەکەکە دەرناچن و لەوێ دەکوژرێن. هەڵبەت دەبێت جەخت بکرێتەوە کە ئەو لەمەڕ کەسانی وەک موراد کارایلان و جەمیل بایک زۆرتری دەخوێندەوە. یەکێک لەهۆکارەکانی دابڕانی ئۆامان لەپەکەکە و هاوکاری لەگەڵ پارتی، ترسی جەمیل و موراد بوو لەوەی کە پەکەکە لەلایەن ئۆسمانەوە دەستی بەسەردا بگیردرێت لەدوای عەبدۆڵا ئۆجالان. ئەوان لەنێو ماڵباتیاندا ترسیان بەهێزبوون بوو لەنێو پەکەکەدا و ئۆسمانیان هان دا بەرەو شۆڕش و دەرچوون لەنێو پەکەکە. زۆربەی کادریرانی پەکەکە کە لەئاستی زانیاریان لە جەمیل و موراد و کەسانی وەک مەزڵووم عەبدی زۆرتر بوو هاوڕای ئۆسمان ئۆجالان بوون.
ئۆسمان بەدرێژایی ئەم ساڵانە زۆرجار داوای لەپەکەکە کرد کە واز لەشەڕی چەکداری بێنێت بەڵام خائیانی وەک جەمیل بایک و دوران کاڵکان بۆ ئەەوی لەدەسەڵاتدا بمێنن گیانی هەزاران منداڵی کوردیان ستاند و شەڕیان داگیرساند لەبەرژەوەندی تورکیادا. ئەوان هەوڵیان دا تا لەڕێگای رفاندنی منداڵان هێز کۆبکەنەوە. ئۆسمان هەوڵی دەدا دوای دەستگیری براکەی پێش لە کوشتن و تێرۆر بگرێت، بەڵام نەیتوانی و لەلایەن پەکەکە (جەمیل و موراد و کاڵکان)ەوە بە خائین ناو لێنرا. لەڕاستیدا، دەرچوونی ئۆسمان لەپەکەکە پیشانی دا کە ئەم گرووپە بەزەیی بەکەسدا نایەتەوە تەنانەت بە کەسێک وەک ئۆسمان ئۆجالان.....!!!