سێرگێی لاورۆف وەزیری دەرەوەی رووسیا باسی لە ئامادەبوون بۆ ئەنجامی دەوری نێوەندگەری بۆ ئەوەی کە کورد بە مافی خۆی بگات کرد. ئەو لەهەمان کاتدا کوردانی سوریای ئاگادار کردەوە کە نەکەونە نێو یاری ئەمریکاوە.
لاورۆف کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا لەوڵامی پرسیاری کوردستان 24وتی: کورد بۆ خۆی وەک بەشێک لەکۆمەڵگای سوری چاو لێبکات.
ناوبراو وتی: ئێمە پەیوەندی بەربڵاومان لەگەڵ نوێنەرانی کورد هەیە و ئامادەین دەوری هاوئاهەنگ کردن و نێوەندگەری بگێڕین بۆ ئەوەی مافی کوردان بە فەرمی بناسردرێت لەهەموو دانیشتنەکانماندا کە لەبارەی پرسی سوریا دا بەڕێوە چووە.
ئەو کوردانی سوریای ئاگادار کردەوە کە نەکەونە نێو یاری ئەمریکا بۆ جیایی خوازی و گرفت لەسەر رێگای یەکپارچەیی سوریا نەنێنەوە.
فیلمی وڵامی وەزیری دەرەوەی رووسیا ببینن: