Get Mystery Box with random crypto!

کوردستان 24: جوانی کورد لەعەفرین لەدوای هەڕەشە رۆژانەکانیان مل | جعبه سیاه PKK

کوردستان 24: جوانی کورد لەعەفرین لەدوای هەڕەشە رۆژانەکانیان ملیشیاکانی سەر بە تورکیا خۆی کوشت.

چاودێری مافی مرۆڤی سوریا راپۆرتی دا کە پیاوێکی گەنجی کوردخەڵکی عەفرین لەناوچەی کوردستانی سوریا لەژێر داگیرکاری تورکیا، لەدوای ئازار و هەڕەشە ڕۆژانەیەکانی ملیشیاکانی سەر بە تورکیا و بۆ هەڵاتن لەگوشاری دەروونی خۆی کوشت. ئەم گەنجە خەڵکی ناوچەی بلبلێ لەپەراوێزی عەفرین بوو کە لەچێشتخانەیەک ئیشی دەکر.
ئەو زۆر جار لەلایەن ملیشیاکانی سەر بە بەرەی شام ناسراو بە ئەبوو جافر خەڵکی گوندی مایر لە باکووری پارێزگای حەلەبەوە ئازار درابوو. بە قسەی چالاکانی مافی مرۆڤی سوریا لەعەفرین، جافر زۆر جار باجی لەم گەنجە ستاندووە و لەبەرانبەر دەستبەسەرنەکردنی خۆی و براکەی باجی لێ ستاندوون. براکەی پێش لە هێرشی تورکیا لەساڵی 2018 هاوکاری دەکرد لەگەڵ هێزە کوردیەکان کە دەسەڵاتی ناوچەکەیان بەدەستەوە بوو.