تێرۆری ئەندامێکی هەسەدە لەدێرەزوور یەکێک لە ئەندامانی هەسەدە لەلایەن کەسانی نەناسروەوە لە دێرەزوور کوژرا. سەرچاوەیەکی سەربازی لە شاری زیبان لە 50 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بە میدیاکانی باکووری سوریای وت: کەسانی نەناسراو کە لەسەر ماتۆرێک بوون تەقەیان لە گەنجێکی 27 ساڵان بە ناوی حەکیم ئەلخاتر کرد و دەستبەجێ مرد. ئەم دوایانە لەدەورووبەری دێرەزوور تێرۆری ئەندامانی هەسەدە لەهەڵکشاندایە کە فەرامانبەری دەسەڵاتی خۆسەرن و هەندێکیشیان بەرپرسی خێڵەکان و دانیشتووانی ئەوێن. یەکشەمی ڕابردوو، دوو هێزی هەسەدە بە هۆی تەقینەوەی مینێک کە ئۆتۆمبێلەکەیان کرابووە ئامانج لە یەکێک لە شارەکانی باکووری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، بریندار بوون. 39 views09:58