Get Mystery Box with random crypto!

دەبێت دەروازەی بابۆلحەوای سوریا بەکراوەیی بمێنێتەوە لیندا ژۆم | جعبه سیاه PKK

دەبێت دەروازەی بابۆلحەوای سوریا بەکراوەیی بمێنێتەوە

لیندا ژۆماس گرینفیڵد، باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وتی: لەم مانگەوە تا 23ی مەی، سێ دانیشتن لەبارەی دۆخی مرۆیی، چەکی کیمیەوی و دۆخی ڕامیاری لە سوریا بەڕێوە دەچێت.

گرینگیڵد جەختی لە ئارمانجەکەی بۆ سەردانی سنووری تورکیا کردەوە و درێژە دان بە هەناردنی یارمەتییە مرۆیەکان.

لەژووئیەی ساڵی ڕابردوودا، ئەنجوومەنی ئاسایشێ باسی لە درێژکردنەوەی ڕێکەوتن بۆ کراوە مانەوەی دەروازەی بابۆلحەواکرد کە لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی دژبەرانی چەکدارە لە باکووری سوریا کە ئەم وڵاتە دەبەستێتەوە بە تورکیاوە.

حەوتەی ڕابردوو واسیلی نیبینزیا نوێنەری ڕووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش، هەڕەشەی کرد کە بڕیاری درێژکردنەوەی مکانیزمی هەناردنی یارمەتی مرۆیانە لەڕێگای سوریاوە وۆتۆ دەکات و وەبیری هێنایەوە کە هیچ هۆکارێک بۆ درێژکردنەوەی نییە.

گرینفیڵد وتی: ئێمە دەمانەوێت درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی کە کراوە بێت تا یارمەتییە مرۆیەکان لەوێیەوە هەناردە بکرێن و سکێرتێری نێودەوڵەتیش جەختی لە سەر گرنگایەتی ئەمە کردووتەوە.

ئەو ئاشکرای کرد: ملیۆنان سوریا هێشتا ڕووبەڕووی دۆخی خراپی مرۆیین و چاکسازی ئەمدۆخە هێشتا ئەرکێکی گرنگە بۆ ئەمریکا.