هێرشی هاوکات بۆ سەر زاپ، شنگال و شەهبا، سناریویەکی یەکگرتووە لەدژی کورد ڕووکەن ئەحمەد و خەریب حەسۆ هاوسەرۆکانی بزاڤی کۆمەڵگای دێمۆکراتیکی سوریا، هێرشی سەربازی هاوکات بۆ سەر کورد لەناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان و شنگال و باکووری سوریا، پەیوەنداری یەک دەزانن و وەک شکانی ئیرادەی کوردان لێکدەدەنەوە. لەکاتێکدا کە سوپای ئێڕاق ناوچەی ئیزدیەکانی شنگالی لەڕێگای هێزی سەربازیەوە گەمارۆ داوە، سوپای تورکیا لە باکووری هەرێمی کوردستان هێرشی کردووتە سەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین و هاوکاتیش هێرشی بۆ سەر ناوچەی شەهبا کردووە لەڕێگای گرووپە گرێدراوەکانی لەسوریا. حەسۆ لەمبارەوە وتی: تورکیا، ئێڕاق، سوریا و پارتی دەیانەوێت دەسکەوتەکانی کورد لەناو بەرێن و ئیرادەی تێک بشکێنن. وتی: "دەسەڵاتی ئێراق لەڕێگای پاڵپشتی کردنی پارتییەوە هێرش دەکاتە سەر شنگال. دەیەوێت کوردانی ئەوێ کە لەسنووردا دەژین بێ بەش بکات لە مافی چارەی خۆنووسین. خەڵکی ئێمە بوێرانە لەبەرانبەر ئەم ڕامیاریە پیس و مەترسیدارانەوە دەوستێتەوە. ئێمە وەک تەڤ دەم پاڵپشتی ئەم بەرخۆدانە دەکەین". 535 views05:51