دەمشق پێشبینیەکی بۆ وتووێژ لەگەڵ ئەنکەرە نییە ریاز حەداد باڵوێزی سوریا لە مسکۆ ڕایگەیاند کە دەمشق هیچ چاوەڕوانی و پێشبینییەکی بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژ لەگەڵ ئەنکەرە بۆ چارەسەرکردنی پێکدادانەکان نییە. ئەو داخرانی ئاوی خواردنەوە بەسەر ملیۆنان هاوڵاتی سوری و پاڵپشتی تورکیا لە گرووپە تێرۆریستییەکان، هەروەها پێشلکردنی سەروەری خاکی وڵاتەکەی لەلایەن تورکیاوە وەک ئاستەنگی سەرەکی لە سەر ڕێگای وتووێژ و دانوستان لەنێوان ئەنکەرە و دەموشق هەژمار کرد. بە پێی نووسینی میدل ئیست نیوز، باڵوێزی سوریا لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە تورکیا بەردەوام ئاوەکە بە سەر ملیۆنان هاوڵاتی سوری لە حەسەکێ دادەخات و ڕێز لە سەروەری خاکی سوریا ناگرێت. ئەو وتی کە تورکیا هێشتاش پاڵپشتی لە گرووپە تێرۆریستیەکان دەکات و لە چاو دەمشقەوە تا کاتێک کە ئەنکەرە واز لە "ڕامیاری هۆڤانەی" خۆی نەهێنێت، هیچ دانوستاندنێک لەنێوان سوریا و تورکیا لە ئاستی دەوڵەتەکاندا ناکرێت. حەداد جەختی کردەوە کە سوریا بەردەوام ئامادەیە تا لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی لە سەروەری و دەسەڵاتی نەتەوەیی وڵاتەکەی دەکەن، وتووێژ بکات. 791 views07:50