Get Mystery Box with random crypto!

۱۴۰۱/۰۵/۰۱، له بەردەزەردی پەنا بۆکان بووین. دیمەنێک کە لەم وێن | بوکان پرس| Bukan

۱۴۰۱/۰۵/۰۱، له بەردەزەردی پەنا بۆکان بووین. دیمەنێک کە لەم وێنەیەدایه بەشێکە لە کاکەشانی خۆمان. سەرەتا بە M21دەست پێدەکا،هێشوو ئەستێرەیەکی لاوی لێک بڵاوە لە دووری4200ساڵی ڕووناکی(س.ڕ) .دوای ئەو M20کە تۆزێ ئاڵۆزترە،هێشوو ئەستێرەیەکی لاو و چەن جۆر هەورئەستێرەی ڕووناک و تاریکیش کە 5200س۰ڕ دوورە. لە دوای ئەوانە ئەوەی گەورەتر و جوانتر بە چاوی دەبیندرێ هەورئەستێرەM8 بە ڕەنگی چێرەیی و لە مەودای4100س۰ڕ لە ئێمەوە مەڵبەندی سازبوونی ئەستێرەگەلێکی زۆرە. پاشان هێشوو ئەستێرەM28کە پتر لە17000س.ڕ لێمان دوورە و بۆیە چکۆلانە دیارە. ژێر ئەو، ئەستێرەی سەری کەوان یاKaus Borealis نزیکترە لێمان ،تۆزێک وەک جیران واین 77ساڵی ڕووناکی لێمان دوورە. یانی تیشکی نێو ئەم وێنەی من دۆخی 77ساڵ لەوە پێشی ئەم ئەستێرەیە. یانی ئەوسا کە باب یا باپیری هەندێکمان تازە لە دایک بوون. دواییش هێشوو ئەستێرە M22 لە دووری زیاتر لە 10000س۰ڕ.
لە کۆتاییشدا ئەوە منم کە چوومەتە سەر ئەو شاخە و نزیکترینیان بۆ کامێراکەم
بەم زووانەش پێشانگایەکم لە کارەکانی ۳ ساڵی ڕابردووم دەبێ.
ئەستێرەناسی ئاماتۆر و وێنەگری ئاسمانی شەو:هادی موستەفەوی

#بوکان_پرس
@bookanpress