نه‌وه‌دومین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایکبوونی مامۆستا «ئیبڕاهیم قادری» پیرۆز بێت
هونه‌رمه‌ندی گۆرانێبێژی ناسراو و ده‌نگخۆشی زێڕینی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی و شادمانی و فۆلکلۆری ناوچه‌ی موکریان مامۆستا #ئیبڕاهیم_قادری له رۆژی ۶‌ی بانەمەڕی ۱۳۱۳ی هەتاوی لە گوندی عیساکەندی مەهاباد چاوی به ژیان هه‌ڵێنا.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئازیزه که ئێستا ته‌مه‌نی ٩۰ ساڵه، هاوڕێ و هاوکاری مامۆستای پایه‌به‌رز #حه‌سه‌ن_زیره‌ک بووه و له ساڵانی ١۳۴٨ تا ۱۳۵۰ی هه‌تاوی له شاره‌کانی #شنۆ، #مه‌هاباد، #بۆکان و #ورمێ چه‌ندین به‌رهه‌میان پێکه‌وه تۆمار کردووه.
مامۆستا قادری خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی به‌پێز و به‌رهه‌می تایبه‌ت و بێ‌وێنه‌یه که بۆ هه‌میشه‌ی مێژوو له ئاسمانی هونه‌ری مۆسیقای کوردی ده‌دره‌وشێته‌وه. هیوای ته‌ندروستی بۆ مامۆستا «ئیبڕاهیم قادری» ده‌خوازین و خودای گه‌وره هه‌ر بیپارێزێت.
#بوکان_آنلاین_موکریان
@BoukanOnline
instagram.com/boukanonlineinsta