2022-05-21 21:15:12
به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی ئاسمانیی بوونی شمشاڵژه‌نی کورد مامۆستا قاله مه‌ڕه
مه‌نووچێهر جیهانی
موکریان، بۆکان ئانڵاین - هونه‌رمه‌ندی بێ هاوتای ژه‌نیاری په‌نجه زێڕینی ئامێری شمشاڵ مامۆستای پایه‌به‌رز «قادر عه‌بدوڵڵازاده» به نازناوی #قاله_مه‌ڕه بلیمه‌ت و ئوستووره‌ی مۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی له رۆژی 1ی به‌فرانباری 1304ی هه‌تاوی له ئاوایی #کولیجه نزیک شاری بۆکان له ناوچه‌ی موکریان له‌دایک بوو.
مامۆستا «قاله مه‌ڕه» له ته‌مه‌نی 11 ساڵییه‌وه ده‌ستی کرد به ژه‌نینی ئامێری شمشاڵ و به هۆی لێهاتووی و توانایی به‌رزی هونه‌ری و به‌هره‌یه‌کی خودایی که له ده‌روونیدا هه‌بوو، ده‌ریایه‌ک له هونه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندی مۆسیقای به‌نرخی ناوچه‌کانی #موکریان به تایبه‌ت؛ #مه‌هاباد، #بۆکان، #فه‌یزوڵڵابه‌گی، #سه‌قز، #بانه و شوێنه‌کانی دیکه‌ی له مێشک و سینگی خۆیدا پاراستبوو. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی میلۆدی و به‌سته و هه‌واکانی فۆلکلۆر له‌وانه؛ به‌یت و باو، به‌ند، مه‌قام، حه‌یران، لاوک و گۆرانیی کوردی به‌و په‌ڕی شاره‌زایی به شمشاڵه مێژووییه‌که‌ی پێشکه‌ش کرد.
له ماوه‌ی زیاتر له 77 ساڵ ژه‌نیاریی شمشاڵ و خزمه‌تی بێ وێنه به هونه‌ری مۆسقای ره‌سه‌نی کوردی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی مامۆستایان و هۆنه‌رمه‌ندانی ناوداری کورد له‌وانه؛ #محه‌مه‌د_به‌یتان، #محه‌مه‌د_ئاغا، #عه‌لی_که‌ردار، #سوڵتان_محه‌مه‌دی، #ره‌سووڵ_نادری، #عه‌زیز_شاهرۆخ هاوکاری هه‌بووه و به‌رهه‌می زۆر گرینگ و به‌نرخ و جوانی تۆمار کرد.
مامۆستا «قاله مه‌ڕه» هه‌میشه له بۆنه ورێوڕهسمهکانی ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردومانی کیمیایی #سه‌رده‌شت، #هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی خه‌ڵکی کوردستانی عێراق بانگهێشت ده‌کرا و به شمشاڵه‌که‌ی دڵانی سارێژ ده‌کرد و له رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی ناوه‌نده‌کانی #مه‌هاباد و #کرماشان چه‌ندین به‌رهه‌می به‌رز و هه‌رمانی تۆمار کرد.
مامۆستا «قاله مه‌ڕه» هه‌ره باشترین ژه‌نیاری ئامێری شمشاڵ له وڵاتی ئێران و ناوچه‌کانی کوردستانه و خاوه‌نی خه‌ڵاتی پله‌ی یه‌که‌م و مه‌دالیای زێڕینی باشترین ژه‌نیاری له چواره‌مین فێستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری مۆسیقای #فه‌جر له #تاران له ساڵی 1367 هه‌تاوی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی هونه‌ریی #پیره‌مێرد له لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی #خاک له #سلێمانی له ساڵی 1381 هه‌تاوی له‌به‌ر ته‌مه‌نێک خزمه‌ت و چالاکیی هونه‌ری به‌ده‌ستهێنا و له ساڵی 1380 هه‌تاوی بۆته ئه‌ندامی راوێژکاری ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ریی مۆسیقای ناوچه‌کانی وڵاتی #ئێران له #کرمان و له بیسته‌مین خولی فێستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری مۆسیقای فه‌جر له تاران له ساڵی 1383 هه‌تاوی وه‌کوو مامۆستای بلیمه‌تی ئامێری #شمشاڵ له‌سه‌ر ئاستی ئێران له به‌رنامه‌ی «شب نای» #محه‌مه‌دعه‌لی_کیانینیژاد به شێوه‌ی تایبه‌ت رێزی لێگرت.
مامۆستا «قاله مه‌ڕه» له ساڵی 1389 هه‌تاوی وه‌کوو یه‌که‌مین هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار و مۆسیقازانی کوردستان خه‌ڵاتی پڕبایه‌خ و به‌رزی هونه‌ریی #ماملێ له لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی مامۆستا #محه‌مه‌د_ماملێ له شاری بۆکان پێی به‌خشرا که له رێوڕه‌سمێکدا له ماڵه‌که‌ی خۆیان له شاری بۆکان به ئاماده‌بوونی رێزدارانی بنه‌ماڵه‌ی ماملێ وه‌کوو خاتوو دایه #ئامینه_مه‌ولوودیان (ماملێ) هاوسه‌ری دڵسۆزی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی بلیمه‌ت و ناوداری کوردستان مامۆستا «محه‌مه‌د ماملێ» و هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری مه‌هابادی مامۆستا #جه‌عفه‌ر_ماملێ و ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و خه‌ڵکی هونه‌ردۆستی بۆکان ئه‌و خه‌ڵاته گرینگه پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی مامۆستا «قاله مه‌ڕه» کرا.
هونه‌رمه‌ندی شمشاڵژه‌نی ناوداری کوردستان مامۆستا #قادر_عه‌بدوڵڵازاده ناسراو به «قاله مه‌ڕه» له کاتژمێر 11 و 20 خوله‌کی شه‌وی 31ی مانگی گوڵانی 1388 هه‌تاوی له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به بۆی نه‌خۆشییه‌کی درێژخایه‌ن، له ماڵی خۆی له شه‌قامی مامۆستا هێمن له شاری بۆکان ماڵئاوایی له ژیان و هونه‌ری مۆسیقا کرد.
ته‌رمی پاکی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌پێی وه‌سیه‌تی خۆی له ته‌نیشت مه‌زار و گڵکۆی پیرۆزی مامۆستا #حه‌سه‌ن_زیره‌ک ئوستووره و هاوڕێی دێرتنی خۆی له داوێنی کێوی #ناڵه‌شکێنه له به‌رنامه‌یه‌کی یه‌کجار به‌شکۆدا به ئاماده‌بوونی هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی هونه‌ردۆستی کوردستان و #بۆکان به خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
وێنه‌گر: هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ری پێشه‌نگ به‌ڕێز #عومه‌ر_باپیری
#مه‌نووچێهر_جیهانی رۆژنامه‌نووس, ره‌خنه‌گر و لێکۆڵه‌ری هونه‌ری، ئه‌ندامی لێژنه‌ی توێژه‌رانی ماڵی مۆسیقای ئێران، سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی موکریان
@BoukanOnline
Bokanonline.ir
15.2K views18:15