Get Mystery Box with random crypto!

هەندێك لە زیكرە_پاداشت_زۆرەكان پێغەمبەرى خوا (صلى الله علي | ☔ چـەتـری ئـیـسـلـام 🤲

هەندێك لە زیكرە_پاداشت_زۆرەكان

پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى:

. " هەركەسێك (100) جار بڵێت: (سبحان الله) پێش خۆرهەڵاتن(واتە: لە دواى نوێژى بەیانی یەوە)، وە پێش خۆر ئاوابوون (واتە لەدواى نوێژى عەسرەوە)، چاكترە لە(100)وشتر بیكات بە خێر،

وە هەركەسێك (100) جار بڵێت: (الحمد لله) پێش خۆرهەلاَتن و خۆرئاوابوون، چاكترە لە(100)ئەسپى ئامادەكراو بۆ جیهاد لە پێناوى خواى گــــەورەدا،

وە هـــــــەركەسێك (100) جار بڵێت: (الله أكبر) چاكترە لە ڕزگاركردنى (100) گەردن (بەندە)،

وە هەركەسێك (100) جار بڵێت: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك، و له الحمد، و هو على كل شيء قدير) پێش خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوون، هیچ كەسێك لە ڕۆژى قیامەتدا نایەت كردەوەى لە كردەوەى ئەم چاكتر بێت، تەنها كەسێك نەبێت كە وەكو ئەم وتوویەتى، یان لەم زیاترى خوێندبێت "

(صحيح الترغيب: 654).