ئاگادار کردنەوەیەك بۆ دۆستان و هاوڕێیانم بەهیچ شێیوەیەك وێنەی خۆتان یاخود وێنەی منداڵ و کەس و کارتان بڵاو مەکەنەوە لەبەر دوو هۆکار: لەبەر ئەوەی حەرامە و چەندان فەرموودەی لەسەرە. لەبەر چاو پیسی چونکە چاو پیسی حەقە و ڕاستە وەك لە فەرموودەیا هاتووە لە بیر و باوەڕی ئێمەی موسوڵمان ئەوەیە، کە باوەڕمان ھەبێت بە چاو پیسی و زیانەکانی، ھەر وەکو چۆن پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) لە فەرموودە پیرۆزەکانیدا ئاماژەی پێکردووە و ڕونی کردۆتەوە، لەوانە دەفەرمووێت: (الْعَيْنُ حَقٌّ، وَلَوْ كَانَ شَىْءٌ سَابَقَ الْقَدَرَ سَبَقَتْهُ الْعَيْنُ وَإِذَا اسْتُغْسِلْتُمْ فَاغْسِلُوا) (مسلم ٥٨٣١) واتە: (چاوپیسی ڕاستە و بوونی ھەیە، خۆ، ئەگەر شتێک ببوایە پێش قەدەر بکەوتایە ئەوە چاوپیسی پێشی دەکەوت، ھەروەھا فەرمان دەکرێت بە چاوپیس، کە دەستنوێژ بگرێت و چاولێدراویش بە ئاوی دەستنوێژەکەی خۆی بشۆرێت) . هەروەها جگە لە چاو پیسی ئەگەری هەیە سیحر بکرێت بەو وێنەیە و چەندان کەس لەڕێگای وێنەوە سحریان لێ کراوە . بۆیە ئاگادار بن 303 views﮼خانمی ﮼بچووک ﮼ , 17:40