Get Mystery Box with random crypto!

تائێستا نوێژی چێشتەنگاوت کردووە؟ ئەجرو پاداشتی دەرانی چیە؟ ـــ | ☔ چـەتـری ئـیـسـلـام 🤲

تائێستا نوێژی چێشتەنگاوت کردووە؟
ئەجرو پاداشتی دەرانی چیە؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت :
❞ هەموو ڕۆژێک بەرامبەر هەر جومگەیەک لە جومگەکانی ئێوە
پێویستە صەدەقەیەک بکرێت... وە وتنی
هەموو سبحان اللە صەدەقەیە
هەموو الحمد للە صەدەقەیە
لا الە الا اللە صەدەقەیە
اللە اکبر صەدەقەیە
وە فەرمان کردن بە چاکە و ڕێگری کردن لە خراپە صەدەقەن.
.. بەڵام...
کردنی ٢ ڕکات نوێژی چێشتەنگاو جێگەی هەموو ئەوانە دەگرێتەوە. ❝
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) فەرموویەتی: کەسێك پارێزگاری لەنوێژی چەشتەنگاو ناكات مەگەر (ئەواب) نەبێت.
(صحيح_الجامع_٧٦٢٨)

(الأواب): واتە: زۆر گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە.

چۆنیەتی ئەنجامدانی:

كاتەکەی لەدوای خۆرهەڵاتن بەئەندازەی رمحێك دەست پێ دەکات (واتە چارەگێك دوای دەرکەوتنی خۆر) هەتا پێش گەییشتنی خۆر بەناوەڕاستی ئاسمانەوە (واتە ١٠ دەقە یان ١٥ دەقە پێش بانگی نیوەرۆ).

باشترین کاتی ئەوکاتەیە کە خۆر
زۆر گەرم دەبێت (کە دەکاتە ٢ سعات
پێش بانگی نیوەرۆ) والله أعلم .

-ژمارەی رکەعەتەکانی له ٢ رکاعەت هەتا ٨ رکاعەت دەکرێت .

فەزڵەکەی وەکو ئەوە وایە سەدەقەت بەرامبەر هەرئەندامێك لە ئەندامەکانی لاشەت کردبێت.
وە بە نوێژی تەوبەکاران ناسراوە.