Get Mystery Box with random crypto!

سەلەفی صالح چۆن نینۆکیان دەکرد۰۰۰ هەندێک سوننەتی پشتگوێخراو | ☔ چـەتـری ئـیـسـلـام 🤲

سەلەفی صالح چۆن نینۆکیان دەکرد۰۰۰

هەندێک سوننەتی پشتگوێخراو لە نینۆک کردندا:

روىٰ وكيعٌ بإسناده عن عائشة رضي اللّٰه عنها، قالت، قال رسول اللّٰه ﷺ: ((يا عائشة، إذا أنتِ قَلَّمْتِ أظفارَكِ، فابدَئِي بالوسطىٰ، ثم الخِنْصَر، ثم الإبهام، ثم البِنْصَر، ثم السَّبَّابة، فإن ذلك يُورِثُ الغِنَىٰ)).

واتە: ئەی عائشە ئەگەر نینۆکت کرد لە پەنجەی ناوەڕاستەوە دەست پێبکە پاشان پەنجە توتە بکە، پاشان پەنجە گەورە، پاشان برای توتە، پاشان دۆشاومژە، چونکە ئەمە دەوڵەمەندی دەهێنێت.

❀ بەنیسبەت کاتەکەیەوە وچ کاتێک سوننەتە نینۆک بکرێت:

روىٰ ابن بطة بإسناده عن حُمَيد بن عبد الرحمٰن، عن أبيه، قال: ((مَن قص أظفارَهُ يوم الجمعة، أُدخِلَ فيه شفاءٌ، وأُخرِجَ منه داءٌ )).
واتە: هەرکەسێک ڕۆژی هەینی نینۆک بکات شیفایەک دێت بۆی ونەخۆشیەکی لێ دەردەچێت.

وبإسناده عن نافع، عن ابن عمر: ((كان يُقلِّم أظفارَهُ ويَقُصُّ شاربَهُ كُلَّ جمعة )).
واتە: ئیبن عومەر هەموو جومعەیەک نینۆکی دەکرد وسمێڵی کورت دەکردەوە.

❀ چی بکرێت لە نینۆکەکە؟:

فروىٰ ابن بطة بإسناده عن مِيل بنت مِشرَحٍ الأشعرية، قالت: " رأيتُ أبي يُقَلِّمُ أظفارَهُ ويَدفِنُها، ويقول: (( رأيت النبي ﷺ يفعل ذلك )).
واتە: باوکمم دەبینی نینۆکی دەکرد ودواتر دەیخستە ژێر گڵەوە، ودەیفەرموو: پێغەمبەرم بینیوەﷺ وای دەکرد.

وروىٰ وكيعٌ بإسناده عن مجاهدٍ، قال: ((كان يُستَحَبُّ دَفْنُ الأظفار)).
واتە: سوننەت وایە نینۆک بشاردرێتەوە.

وبإسناده عن رجلٍ من بني هاشم، قال: ((أمر النبي ﷺ بدَفْنِ الدم والشَّعر)).
پێغەمبەرﷺ فەرمانی کردووە بە شاردنەوەی خوێن ونینۆک.

[ كتاب الطِّبَّ لأبي يعلىٰ (ص ٢١١-٢١٤) ]