-نیشانەکانی سیحری خواردن و خواردنەوە (سحر المٲکول و المشروب): ۱-بونی ئازار لە (سک)دا کە نەخۆشەکە هەست بە ئازارێکی بەردەوام دەکات لە (ماعیدە)دا لەگەڵ ڕشانەوەی بەردەوام بەتایبەتی ئەگەر سیحرەکە تازە بوو، بەڵام ئەگەر سیحرەکە کۆن بو و بەناو جەستەدا بڵاو بوبۆوە ئەم نیشانانە کەمتر دەبن. ۲-هەست بە شتێکی وەکو (بەرد)دەکات لە ڕیخۆڵەکاندا کە جاروبار دەجوڵێت و جاروباریش جوڵەی دەوەستێت بەتایبەتی لەکاتی خوێندن یان گوێبیست بونی بە (ڕوقیەی شەرعی). ۳-زۆر جار بەتایبەتی لەکاتی خوێندن یان گوێ گرتنی لە (ڕوقیەی شەرعی)خەریکە بڕشێتەوە بەڵام ناڕشێتەوە. ٤-هەست کردن بە تەمبەڵی و بێتاقەتی لە هەموو جەستەدا. ٥-هەست کردن بە قورسایی لە شانەکانی دا وە سوک بونیان دوای ڕشانەوە. ٦- بونی هەوا و غازات لەناو (سک)دا. ۷-دروستبونی هەر ڕەفتار و ئارەزویێکی کە سیحرەکەی بۆ بە ئامانج کراوە وەکو (خۆشەویستی،ڕق لێبونەوە،بەستن،شێتی،پچڕانی پەیوەندی خێزانی،هەر نەحۆشیێکی تر..)ٚکە سیحرەکەی بۆ کراوە. ۸-هەست کردن بە دەنگ و خوڕە خوڕ لە (سک) دا بە تایبەتی لەکاتی خوێندن یان گوێبیست بون بە (ڕوقیەی شەرعی). ۹-ئەگەر سیحر لێکراوەکە ئافرەت بێ لەکاتی حەیز دا هەست بە ئازارێکی زۆر دەکات. ۱۰-دەرکەوتنی پەڵەی زیادە لە چاو دا و هەست کردن بە لاوازی بینین. ۱۱-جاری وا هەیە پەتی لول دراو یان گرێ دراوی دێتە بەرچاو. ۱۲-هەست کردن بە گەرمایی لە ناخی دا بەتایەتی لەکاتی خوێندن یان گوێبیست بونی بە (ڕوقیەی شەرعی). ۱۳-بونی تەنگەنەفەسی کە گەلێک جار دەبێتە هۆی بیستنی دەنگ لەکاتی هەناسەداندا. ۱٤-بونی ئازار لە بەشی خوارەوەی بڕبڕەی پشت. ۱٥-هەست کردن بە تەقینەوەی شتێک لەناو (سک)ی دا بەتایبەتی لەکاتی خوێندن یان گوێبیست بونی بە (ڕوقیەی شەرعی). ۱٦-گریانی بێ هۆ. ۱۷-زۆربونی ئاو هاتن لە زار و لە لوت بە تایبەتی لە کاتی خوێندن یان گوێبیست بون بە (ڕوقیەی شەرعی). ۱۸-حەز نەکردن لە خواردن. ۱۹-خۆ گرتنەوە و دورکەوتنەوە لە خواردن بۆ ماوەیەک هەندێک جار. ۲۰-ڕەش داگیرسانی دەموچاو بەتایبەت لەکاتی خوێندن یان گوێبیست بونی بە (ڕوقیەی شەرعی)، بەڵام دوای ڕشانەوە دەموچاوی ڕون دەبێتەوە. ۲۱-لە خەودا وا دەبینێت کە ماسی دەخوات یان بەحر یان دەریا دەبینێت یان وا دەبینێت کە دەخنکێت یان کەسێک ڕاوی دەنێت. 663 views﮼خانمی ﮼بچووک ﮼ , 16:51