Get Mystery Box with random crypto!

ابن القيم رەحمەتی خودای لێبێت فەرمویەتی:- لە چوار شوێندا ئەندا | ☔ چـەتـری ئـیـسـلـام 🤲

ابن القيم رەحمەتی خودای لێبێت فەرمویەتی:-
لە چوار شوێندا ئەندازەی خۆشەویستی بەندە بۆ پەروەدگاری دەردەکەوێت ئەویش ئەمانەن:-
کاتێک سەردەکاتە سەر سەرین و دەست و بازوو و فیکری لە ھەموو سەرقاڵیەکانی دونیا بەتاڵدەکاتەوە و تەنھا دڵی بە ئاگا دەبێت بە یادی ئەو کەسەی خۆشی دەوێت کە ئەویش خودای گەورەیە.

کاتێک لە خەو بەئاگادێت ، یەکەم شت کە دڵی داگیربکات یادی ئەو زاتەیە کە خۆشی دەوێت، چونکە کاتێک بەخەبەردێت رۆحیش لەگەڵ دڵیدا یادی ئەو کەسەی خۆشی دەوێت دەکات کە لەماوەی خەوتنیدا یادی نەکردوە

کاتێک دەچێتە ناو نوێژەوە، چونکە ئەم کاتە ھەڵسەنگاندنی دۆخی بەندە و تەرازووکردنی ئیمانە ، لێرەدا ئیمانەکەی تەرازوو دەکرێت و ڕێژەی نزیکی لە خودا ھەڵدەسەنگێنرێت

لەکاتە دژوار و نارەحەکەتەکاندا، چونکە دڵ لەم شوێنەدا تەنھا پەنا دەبات بۆ ئەو کەسەی کە خۆشی دەوێت و پشتی پێ دەبەستێت

سەرچاوە:
〖 طريق الهجرتين - ابن القيم 〗