٭"داواکاری بۆ هەرەوەزی چاکە"٭ بسماللّه الرحمن الرحیم بە ناوی مەزنیەزدانی دڵاوای دڵانوان دڵ لە ئیدراکی حەقیقەت بێ بەشە بێ داخی عیشق مەحویا! دانا ئەبێ بەم چاوە بینایی بکا دامەزراوەی خێرخوازانەی "بارانی ڕەحمەت" ڕێکخراوەیەکی خۆڕسک و بێ پەیوەندیدارە لە هەموو دامودەسگاکانی حکومەتی و دەوڵەتی. چالاکی نواندن لە پێناو چەمک و بوارگەلی دەسگرۆیی، چاودێری و پاڵپشتییەکانی وەک: دەرمان ـ مەسکەن، ماڵ و پەنا ـ خستنەسەرکار و هەلی فرمان ـ یارمەتیدانی ماڵی ـ پەنادان ـ هاوڕێیی و گەلێک کردەوەی باشیتر بۆ مرۆڤگەلێک کە لە ڕوانگەکانی: بێپەنایی، بێهانایی، بێنەوایی، جیاوازیدارانی بیر ـ ئەندام ـ ڕۆحوڕەوانەوە پێویستییان بە یارمەتیدان و هانابەرییەوە هەیە.کەمدەستان، بێنەواکان، و جیاوازیدارانی جۆراوجۆر لەم دامەزراوەدا هەنگاوی بەنرخ و شایستە و متمانەداریان بۆ هەڵئەگیرێت. ڕێکخراوەی "بارانی ڕەحمەتی مەریوان" بەشێک لە ژان و کەموکورتی و نەدارییەکانی خەڵک و تاک و بنەماڵەکانی ئەم کۆمەڵگا چارەسەر ئەکات و ئەوەی خەرج و سەرف و تێکردی ئەو ڕێگا پیرۆزەی خێرخوازانە ئەکرێت، تێکڕا و گشتی بە بێ جیاوازیی نێوان مرۆڤەکان بە باشترین شێوە و بە بەرزترین متمانە و پەرمینەوە لە لایەن خێرخوازان و دڵئاواکان و دڵسۆزانی ناوچەوە بە دەستی کەسانی خۆبەخشی دەسوچاوپاک ڕادەستی خوازیاران و پێویستیداران و شانکزان و ئازیزنەماوانی مەبەستگەلی خێرخوازی ئەکرێت. جا ئێمە بە ناوی ئەنجومەنی سەوزی چیاوۆ دۆستانە و نزیکانە لە جەماوەری بەئەمەگ و نیشتمانوانانی تێکۆشەر و خەڵکی دەسودڵئاوەدان داوائەکەین کە بۆ پێشبردنی ئامانجە مرۆڤدۆستانەکانی ئەم دامەزراوە و هەروەها بۆ ساڕێژکردنی برینەکان و سڕینەوەی کەموکوورییەکانی بەشێکی فراوان لە ژیانێکی ئاسایی و دابینکردنی سەرەتاییترین خزمەتەکان بە ئینسانگەلی یارمەتیخواز، با بە تێکڕا یارمەتیدەری دەستە و پێڕی بەڕێوەبەری دامەزراوەی بارانی ڕەحمەتی مەریوان بین. با هەر کەس لە حەنا و ئاستی خۆیۆ دەستەپارەی دەسەڵاتی خۆی پێشکەش بکات بەم زبارگە تا وەک دڵۆپەکانی باران ببێت بە هەرەوەزی لەپساننەهاتوو و ڕووبارێک گەش و ڕەوان بۆ شکاندنی تینوویەتی بەشەکانی کۆمەڵگاکەمان و ڕەواندنەوەی خەم و پەژارەی هەژاران، کەمدەستان و ویستمەندانی بێداخواز. ئەنجومەنی سەوزی چیا ۲۶ی پووشپەڕی ۱۴۰۰ ژمارە شەبا: IR630180000000001127091524 ژمارە حەساب: 1127091524 ژمارە کارت: 5859837007929017 @chya_ngo 2.6K views19:27