Get Mystery Box with random crypto!

چیا بە 'کارۆ'کانی خۆیەوە سەربەرزە چاوپێکەوتن و بەسەر کردنەوەی | انجمن سبز چیا

چیا بە "کارۆ"کانی خۆیەوە سەربەرزە

چاوپێکەوتن و بەسەر کردنەوەی هاوڕێ "کارۆ عەلیداد" لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیاوە

بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بە نوێنەرایەتی لە کۆی ژینگەپارێزان و ئەندامانی ئەنجومەنەوە بە مەبەستی چاوپێکەوتن و رێزگرتن لە تێکۆشانی هاوڕێ کارۆ عەلیداد، سەردانی بنەماڵەی ئەو بەڕێزەیان کرد.

کارۆ عەلیداد حەفتەی رابردوو لە کاتی ئاورکوژندنەوەدا لە دارستانەکانی گوندی "هەنجیران" هاوکات لەگەل چەن کەسیتر لە ئەندامانی کومیتەی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئەنجومەنی سەوزی چیا تووشی رووداو بوون کە بە داخەوە هاوڕێ "کارۆ" دوو مۆرەی پشتی ئازاری بینی کە لە نەخۆشخانەی شاری سنە نەشتەرگەری بۆ کرا.

بە خۆشحاڵییە حاڵی کاک کارۆ جێگیرە و هیوادارین بە زووترین کات بگەڕێتەوە ریزی هاوڕێیانی خۆی و تێکۆشەرانە درێژەدەری رێگای سەوزی ژینگەپارێزی بێت.

@chya_ngo