Get Mystery Box with random crypto!

‍ رێگاکانی ترس و مەرگ، ئەمجارە لە'پیرسەفا'بارگەی خست لە ئێوا | انجمن سبز چیا

‍ رێگاکانی ترس و مەرگ، ئەمجارە لە"پیرسەفا"بارگەی خست


لە ئێوارەیەکی خەمناک و نامۆدا، کە زۆربەی خەڵکی گوند بەرەو شوێنی مەرگی ئازیزانیان گوندیان چۆڵ کردووە، گەنجانی ناوچەکە بۆ هەڵکەندنی گۆڕ لە بەشی باکوری گوند ئامادەن.

لەگەڵ داهاتنی شەو تەرمەکان بە قیژە و هاواری ژنانی بەش مەینەت گەیشتنەوە پێش مزگەوتی گوند، کەشێک کە بەسەر ئاوایدا زاڵە، تەنیا گریان و هاواری بێ دەرەتانیە.

"نەخشین" ژنێکی بە ساڵاچوو، کە خۆیشی قوربانی مینە و لاقیکی لە دەستداوە، هاوار دەکات حەوت کەسم لێ کوژراوە، ئیتر چۆن لە گەڵ ئەم ئازارە هەڵبکەم؟ جەماوەر لە گەڵ هاوار وقیژەی "نەخشین" ئەسرین دەڕێژن، کە کوڕ و کچێکی ، دوو بووکی وسێ نەوەی، پاش ماڵئاوایی لەو بەربەیانەدا ئیتر نەگەڕانەوە.

"سەعدی" کە لە بەر نەبوونی هەلی کار رووی کردبووە هەرێمی کوردستان بۆ کرێکاری ، بەڵام هەواڵی مەرگی هاوژین وکچە حەوت ساڵانەکەی وای لێکرد، لە تەقەی سنووروانان، نەترسێت ولە روناکایی رۆژ، بە بێ پاساپۆرت سنوور ببڕێت و لانی کەم خۆی بگەیەنێتە جەستەی بێ گیانی ئازیزانی، بۆ دووایین ماڵئاوایی.

ئەسپەردە کردنی تەرمەکان تا درەنگانی شەوی کێشا، خەڵکی ناوچە بە هیلاکی و روومەتی تۆز گرتوو گەڕانەوە و کەس و کاری قوربانیان، بە خەرمانێک لە ئازارەوە بە جێ هێشت.

لەم شەوە، سامناکەدا لە پیر سەفا، جگە لە تروسکەی گڵۆپەکانی ئەوبەری زرێبار کە جاربەجار روناکی دەخەنە سەر شەپۆلەکان، هیچ تامێکی ژیان هەستی پێ ناکرێت.
جبار دست باز

@chya_ngo