Get Mystery Box with random crypto!

‍ ئەم نیشتمانە بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە زاگرۆس وەک قەڵافەتێکی | انجمن سبز چیا

‍ ئەم نیشتمانە بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە

زاگرۆس وەک قەڵافەتێکی بەرزی شکۆدار لە وارگەیەکدا ئامێزی ئاوەڵا کردۇوە کە پیت‌وبەرامەی فراوانی بەو ناوچە پەخشاندۇوە؛
هێورکەرەوەی هەوروهەڵای ئاووهەوای سپی‌دەریای ناوەڕاست ــ بەربەندێکی گەورە لە هەمبەر هەڵکردنی تەپ‌وتۆز و گڕەی گەرمیانی ــ تێچۆڕگا و ئاوەزێی سەرچاوەی ئاوگلگاکانی ناخی زەوی، کارێز، کانی، ڕووبار ــ سینەیەکی ئاوەڵا لە لێڕەواری زەنوێر و دیمەنگەلی دڵڕفێن ــ ستارگە و ژینگەی زیندەوەر و خۆزاکان ــ ڕسکانگەی هەزاران شێوەی گژوگیا و دارودەوەن و هەزاران دەهەندەیی بێگەردی دیکە بە درێژایی هەزاران ساڵ مانەوە و خۆڕاگری؛
زاگرۆس چەند دەیەیەکە کە بە بۆنەی هەڵاواردنی ناڕەوا، دەسدرێژیگەلی قیزەون، کاولکردنی بەربڵاو و دەیان کرداری چەپەڵ، خراوەتە بەر تاڵان‌وبڕۆی لایەنانەی مرۆڤەدزێوەکانی جۆراوجۆر.

بۆ هەتوانی بڕێک لەم زامەقووڵانە ڕابن تا پەترۆیەک سازکەین لەبۆ ئەندامی ماندوو لە "ڕەوتی چەپاو و تاڵان‌وبڕۆی" زاگرۆس.
ڕابن با مێهرەبانانە خشتێک لە سەر "بنچینەی بناغەی ئاوەدانی و بونیادی زاگرۆس" دابنێین.

ناشتنی دانە و ناوک لە زاگرۆس بە بەشداری ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان و گرووپە شاخەوانییەکان.

کات: 5 تا 26ی سەرماوەز

#زاگرۆسانە

@chya_ngo