Get Mystery Box with random crypto!

زاگرۆسانە بەردەوامە لە درێژەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی زاگرۆسانە ل | انجمن سبز چیا

زاگرۆسانە بەردەوامە

لە درێژەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی زاگرۆسانە لە لایەن خەڵکی مەدەنی و خۆبەخشی زاگرۆسەوە، رێکەوتی ۲۳ی سەرماوەز بەشێک لە منداڵانی خوێندنگەی سەرەتایی "تەزکییە" لە شاری مەریوان هاوکات لەگەل مامۆستاکانیاندا بەشداری هەڵمەتی زاگرۆسانەیان کرد.

لەو چالاکییەدا بەشێک لە منداڵانی قوتابخانەی ناوبراو بە هاوڕێیەتی چەن کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە داوێنی سروشتی مەریوان و لە تەنیشت گۆلی زرێبار بە ناشتنی دنکە بەڕوو بەشداری زاگرۆسانەی ئەمساڵ بوون.

پاش ئامادەبوونی خوێندکارانی قوتابخانەی تەزکییە هاوڕێ "بەیان ئەحمەدی" ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا بە باس کردن لە سەر گرنگی ژینگە و بەتاییبەت دارستان و هەروەها چۆنیەتی دانانی دنکە بەڕوو خوێندکارانی بەشداربووی لە ئەرکی ژینگەپارێزی ئاگادار کردەوە کە جێی خۆشحاڵی و سەرنجی بەشداربوان بوو.

لە درێژەدا تێکڕای بەشداربوان بە ناشتنی دنکە بەڕوو هەڵمەتەکەیان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا.

منداڵان وەک نەوەی داهاتوو گرینگترین بەشی کۆمەڵگان کە دەبێ بە وریایی و سرنجەوە لەگەل گرنگی ژینگە و ئەرکی خۆیان بەنیسبەت ژینگەوە ئاشنا بکرێن.

@chya_ngo