بهڕێوه چوونی پۆلی فێركاری
لە سەر بابەتی؛
گرنگی و زهروورهتی تهوهری ژینگەپارێزی
لە درووست بوونی پهرهسهندن و گەشهی
بهردهوامی وڵاتان (توسعه پایدار)
پۆلەکە بە شی کردنەوە و لێکدانەوەی
هۆکارەکانی درووست بوونی پرسی ژینگە
لە تەوەری ناوبراو لە لایەن
دوکتۆر محەممەد مەحموودی بەرپرسی
کومیتەی فێرکاری ئەنجومەنی سەوزی چیا
لە دەفتەری ئەنجومەن بە بەشداری
ئەندامانی ئەنجومەن بەڕێوە چوو.
لەم پۆلەدا دەستێوەردان و کاریگەرییەکانی
سەر ژینگە بە هۆی پیشهسازی بوونەوە و
جووڵەی مرۆڤ و بەرنامەکانی وڵاتان بۆ
گەشە و پێشکەوتن لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا
بەرباس خراو جەخت لە سەر پاراستنی
سەرچاوە سرووشتییەکان و گونجاندنی ڕێکار و
جدییەت و هەنگاوی ئەرێنی بۆ گەشەی بەردەوامی وڵاتان کرا.
9ی گوڵانی 2722
@chya_ngo