لە پێدەشتی شاخەبەرزەکەی قەلەبەردی سەرکەشەوە مرۆڤیک گەشەیکرد و هزر و هێز و تێکۆشانی خۆیی پێشکەش بە خاکی نیشتمان کرد. مامە خالید، تابلۆی داوێنە سەوزەوزەکەی کوێستانی سەربەرز و کاژ و واژی چەرمووی بەفری ترۆپکەکان و پەڕەپەڕەی گوڵاڵە گەزیزەکانی هاوڕەنگی ئاسۆی سووری سەرهەورازانی بە پێنووسی دەستی لە سەر ئارنگی لاپەڕەی پرتووکی سروشت بە گزینگی خۆر نەخشاندبوو. مامە خالید باش ئەیزانی کە شاخەکان سەرمایەی نەبڕاوەی ئەم گەلەن، هەر بۆیە ئامێزبەئامێز لەگەل کوێستان دەستلەملان بوو. شاخەوانێک بەئەزموون، هاوهەورازێک ماندوویینەناس و هاوڕێیەکی بەئەمەگ بوو. چ وەک براگەورەیەکی شاخەوانان و وەک مامۆستایەکی بەستێنی شاخەوانی و چ وەک ئامۆژگارێکی لێزان، جێگا پەنجەکانی بەم زوانە لە سەر ئەم خاکە ناسڕێنەوە. ئێمە شاخەوانانی سەوزی چیا بە ناوی گورووپی شاخەوانی چیا و بە هاودەنگی لەگەل تێکڕای شاخەوانانی شار و دەڤەر و ناوچە، ڕێز و حورمەتی خۆمان بۆ ئازیزی کۆچکردۇوەمان نەبڕاوەیە و بەردەوامین لە ئەمەگداربوون بە دۆستایەتیی لەمێژینەمان. جێگای مامە خالید بەهەشتی نەبڕاوە بێت و ئۆقرەیی داببارێت لە سەر دڵی کەسوکار و دۆستان و هاوهەورازانی. یادێک لە "خوالێخۆشبوو" کاک خالید بیگلەر شاخەوانی بەئەزموونی مەریوان، "سەرکەوتن بۆ سەرچۆڕ" بە بەشداری گرووپە شاخەوانییەکانی؛ ئەنجومەنی سەوزی چیا کۆیار هەڵۆخان ئەوراز @chya_ngo 479 views17:44