Get Mystery Box with random crypto!

هەرەس لە ناکاو دێت و ئەوەی لە وزەی‌دایە ئەیکات؛ گرینگ ئەوەیە ک | انجمن سبز چیا

هەرەس لە ناکاو دێت و ئەوەی لە وزەی‌دایە ئەیکات؛ گرینگ ئەوەیە کە دوای ڕووخامە و ماڵوێرانی مرۆڤ چی بکات و هەڵس‌وکەوتی دەوروبەر و تیاگەی ڕووداوەکە چۆن بێت!
هەرگیز لە بێر ناچێتەوە کە بە دوای وەرگەڕانی کەژاوەی هاودەنگیی شاخەوانانی سەوزەڕێگای چیا، خرۆشی هاودەنگی و وەفاداریی کۆمەڵگاکەمان تا چ ئاستێک ورووژا و هەڵپێکی ئەمەگدارێتی هاوسۆزانی نیشتمان و تێکڕای ژینگەوانان لە شارەکانی بانە و سەقز و هەرەوەزی گەل لە پێشوازییە جەماوەرییەکەی شاری مەریوان بە کام وشە و بە چ زوانێک دەربڕبکرێت؛ ئەمانە بوو کە کۆسەکەیان لە سەر ئاسان کردین.
ئەوا ساڵێک دوای ڕووداوە دڵتەزێنەکەی پار ڕابوورد و هێشتا چیا وەک ڕۆڵەیەکی خاکی ئەم وڵاتە نەیتوانیوە بە پێی پێویست دەینی خۆی بە سۆزداران و بەتەنگەوەبۇوانی ئەم خەمە قورسە ئەدا بکات.
‌پێمان وایە کە پابەندبوون بە ڕاستەڕێگای چیا و ڕێچکەی ئەندیشەی سەوز و سووربوون لە سەر ئەو ڕێگایە و ئەستووربوون لە پێناو پاراستنی خاک و ژینگەی نیشتمان بە کردەوەی مانوویی‌نەناسانە، وڵامێکی باش بێت بۆ ئەم مەبەستە.

#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا

@chya_ngo