Get Mystery Box with random crypto!

دانانی ئایدی سڵاو ئەزیزان ئەمەش چەن پرسیار و وەڵامێ دەربارەی گ | هاک فۆڕ کورد

دانانی ئایدی
سڵاو ئەزیزان
ئەمەش چەن پرسیار و وەڵامێ دەربارەی گۆڕینی ناوی فەیسبووک پێش ئەوەی 60 ڕۆژەکە تەواو بێت ( لەڕێگەی ناردنی ID )

۱- ئەمەوێ ناوەکەم بگۆڕم پێش 60 ڕۆژەکە بەڕێگای ID بەڵام نازانم چۆن؟!
وەڵام/ بۆ گۆڕینی ناو پێش 60 ڕۆژەکە پێویستە لیستی گۆڕینی ناو پڕ بکەیتەوە لەڕێی ناردنی ID ـەوە .

۲- ئای دی چییە [ ID ] ؟!
وەڵام/ ID بریتیە لەبەڵگەیەکی کەسایەتی کە بیسەلمێنێت تۆ کەسێکی ڕاستەقینەی و خاوەن دۆکومێنتی خۆتی ئەوەش لەڕێگای ناردنی ڕەسمی یەکێ لەو شتانەوە ئەبێت کە ئەینێریت وەکو [ جنسێ عێراقی - هەوێ - جەواز سەفەر passport - یان ئینجازەی سایەقی و...هتد .]

۳- چۆن و چی بکەم بۆ ئەوەی ID کەم قبوڵ بکەن ؟!
وەڵام/ ئەو کەسانەی دەیانەوێ ناویان بگۆڕن پێش 60 ڕۆژەکە ئەم ڕێگایە ڕێگایەکی بەسوودە بۆ گۆڕینی ناوەکەت بەڵام مەرجە ID یـەکەت قبوڵ بکەن
- پێویستە تەمەنی ئەکاونتەکەت وەکو تەمەنی ID کەت بێت کەئەینێریـت
ناوەکەشت کەئەیگۆڕی با لانی کەم ناوی یەکەمت وەکو ID کەت بێت
هەوڵ بدە پاسپۆرت [ جەواز سەفەر ] بنێریت بۆ کۆمپانیا چونکە زانیاریەکانی هەمووی تێدایە و بەزمانی ئینگلیزیشە ئەوە وادەکات زوتر ID کەت قبوڵ بکەن و ناوەکەت بۆ بگـۆڕن .

٤- ئەگەر من ID بنێرم بۆ کۆمپانیای فەیسبووک ئایا زانیاریەکانم بڵاو ناکرێتەوە
بەواتایە تر گەر جەواز سەفەر یان جنسێ عێراقی یان هەویە بنێرم بۆ کۆمپانیا زانیاریەکانم پارێزراو ئەبن بڵاو ناکرێنەوە ؟!
وەڵام/ نەخێر بەهیچ جۆرێ کۆمپانیای فەیسبووک دڵنیایی ئەداتە بەکارهێنەرانی کە ڕەسمی ID کان بڵاو ناکەنەوە و ئەچێتە بەشی ئەرشیفی فەیسبووک .

ئەمەش لینکی پڕکردنەوەی گۆڕینی ناوە .
https://m.facebook.com/help/contact/1417759018475333