Get Mystery Box with random crypto!

Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

لوگوی کانال تلگرام dananawzar — Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف D
لوگوی کانال تلگرام dananawzar — Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف
آدرس کانال: @dananawzar
دسته بندی ها: سیاست
زبان: فارسی
مشترکین: 2.74K
توضیحات از کانال

چەنەڵی فەرمی دانا نەوزەر جاف لە تێلیگرام. پێکەوە بەهێزترین. پێکەوە باشترین.

Ratings & Reviews

2.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

1

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها

2022-12-31 21:33:44 ٢٠٢٣ ساڵی کوردی مسوڵمانە. پێکەوە بۆ تێکشکاندنی ئەجێندای بیانی دژە ئیسلام و دژە خێزان و دژە کوردستان. دەست لە دەست و قوەت لە خوا.
1.7K viewsDNJ, 18:33
باز کردن / نظر دهید
2022-12-31 12:18:19 هوانە

١. زۆرینەی ئەوانەی لە هوانە خەریکی عەرزی سەیارە و ماتۆڕن هەرزەکارن. هەرزەکار تەمەنێکی تایبەتە. هۆرمۆنەکانی گەشەکردن لە لوتکەدان. هەم
بۆ نێر و هەم بۆ بێ، تەمەنی خۆدۆزینەوەیە بەتایبەت لەروی جەستەییەوە. زۆر گرنگە کە گەشەکردنی هەرزەکار نەوەستێندرێ بەڵکو ئاڕاستە بکرێ.

٢. نێر لە هەرزەکاریدا هۆرمۆنەکانی نێرینەی لەلوتکەدایە بەڵام هێشتا بەشی فرۆنتاڵ کۆرتێکسی کە بەرپرسیارە لە خۆکۆنترۆڵکردن و بڕیاری ژیرانە گەشەی نەکردوە. هەرزەکاری بۆ پیاو قۆناغی موجازەفە و مونافەسەیە. قۆناغی گەورەبوونی جەستەیی و تەحەدای فیزیکیە. ئەمە لەخۆیدا خراپ نیە بەڵکو بەشێکی سروشتی ژیانە. تەنها ئەوەندەیە پێویستی بە ئاڕاستەکردنە.

٣. پیاو پارێزەری کۆمەڵگەیە لە مەترسی. ئەوانەی ئەرۆن بۆ جەنگ پیاون. ئەوانەی بەبێ ترس خۆیان ئەکەن بەناو ئاگرا و ژن و مناڵ ڕزگار ئەکەن پیاون. پیاویش پێویستە ئازابێ و توانای موجازەفەی هەبێ ئەگەرنا گەشە ناکات و ئەبێتە ئینسانێکی خوێڕی. بەڵام موجازەفە و توانای موبادەرە و پەلامار تەنها بەشێکی پیاوە. بەشەکەی تری بریتیە لە ئەخلاقی پیاوانە و مروئەت. ئەمەیان بە پەروەردە دروست دەبێت. بەشێکیشی خۆی لەگەڵ تەمەندا دروست دەبێت. کەس نیە لە هەرزەکاریدا هەڵەی نەکردبێ گرنگ ئەوەیە مرۆڤ ئەم قۆناغە بەرەو پیاوەتی تێپەڕێنێ.

٤. رووداوەکەی هوانە ئاساییە. کاتێک ژمارەیەکی زۆر پیاو لە قۆناغی هەرزەکاریدا کۆدەبنەوە و ئامانجی کۆبونەوەکەش موسابەقەی پڕ موجازەفەیە، هەموو شتێ ئەکرێ رووبدات. توندوتیژی و ئیحتیکاک روودەدات لەناو خۆیاندا. پیاوی تەمەنی تر یاخود ژن و مناڵ واباشترە لەو جێگانەدا نەبن کە هەرزەکار بە ژمارەی زۆر تیایدا کۆدەبنەوە.

٥. ئەوەی جێی دڵخۆشیە ئەوەیە کە روداوەکەی هوانە تەحەروش و دەستدرێژی سێکسی نیە بۆ سەر کچەکە. بەڵکو دەرکردنی کچەکەیە لەو شوێنە. دەرکردنی کەسێک کە بە کۆد و هەستی حەشاماتێکی هەرزەکار ناخوات ئاساییە. تەنها ئەوەندەیە کە نەدەبوو لەروی فیزیکیەوە لێی بدرێت. بەڵام دەرکردنی کچەکە کە بە جلێکی ناقۆڵاوە چۆتە جێگەیەکی تایبەت بە هەرزەکاران ئاساییە. نەک ئاساییە بەڵکو باشیشە.

٦. گەلەکۆمەی نوسەرە بێ خوێنەرەکان و چالاکوانە چەنەبازەکان و پیاوە خوێڕیەکانی سۆشیال
میدیا دژ بەو هەرزەکارانە جێگەی پێکەنینە. رۆژانە لە
کڵەب و باڕە تایبەتەکان و هاوس پارتیەکانیان ، مەسئوولین و کوڕەکانیان دەستدرێژی ئەکەنە سەر دەیان کچی ئەو کۆمەڵگەیە. بەڵام کاردانەوەی عەفەوی ژمارەیەک هەرزەکار وەک کارەساتێکی جیهانی سەیر ئەکەن.

٧. ژمارەیەک خەڵک بەرامبەر سلێمانی ئەرشێنەوە و هەندێکی تر ئەڵێن ئەوانە سلێمانەیی نین و خەڵکی دەرەوەی شارن و بەرامبەر خەڵکی لادێ و شارۆچکەکان ئەرشێنەوە. هەندێکی تریش لە پارچەی دیکەی کوردستانەوە بێ حورمەتانە بەرامبەر هەموو کوردی عێڕاق و دین و ئایین ئەرشێنەوە. هەر سێ گرووپەکە شایەنی ئیهمالکردنن و قیمەتی قۆنەرەیەکی قوڕاویان نیە.

٨. نیشتیمان پێویستی بە هەموو پیاوەکانیەتی. زۆرینەی ئەوانەی بەرگری لەم خاکە ئەکەن باوک و برای ئەو هەرزەکارانەی هوانەن. هەر سبەینێ ئەو هەرزەکارانەشن کە ئەکرێ بۆ خاک و نیشتیمان بجەنگن. ئەرکی خەڵکی ژیر هاوکاریکردنیانە. بۆ ئەوەی پێبگەن و گەورەبن و قۆناغی هەرزەکاری بەرەو پیاوەتی تێپەرێنن. رۆحی موجازەفە و مونافەسە لەدەست نەیەن و نێرێکی ئازا بن بەڵام
لە
هەمان کاتیشدا پیاو بن و هێزی پیاوەتیان تەنها دژ بە دوژمنانی ئیسلام و کوردستان و خێزان بەکاربهێن.

٩. گەورەترین کێشە کە روبەروی کۆمەڵگە مسوڵمانەکانمان بۆتەوە سۆشیال
میدیا و هاتنی ترێندی رۆژئاواییە لەرێی تیکتۆک و ئەپەکانی ترەوە. ئەرکی هەموومانە بە هەرزەکارەکانی هوانەشەوە کە بەشێ بن لە شەڕی پاراستنی کلتور و شوناس. زۆر گرنگە نەهێڵرێت کچی بێ ساحێب زۆر بێت چونکە پێوەری گەورەیی و تۆکمەیی هەموو کۆمەڵگەیەک بریتیە لەوەی چەند ژنەکانی پارێزراون. نابێت بهێلرێت گەشتن بە جەستەی کچی کورد ئاسان بێت. هەر بۆیە دورخستنەوەی کچی بێ ساحێب لە فەزای گشتی کارێکی موقەدەسە.

١٠. یاسا نابێت لەژێر گەلەکۆمەی عاتیفی چالاکوانە چەنەبەزەکان و بەچکەی سەفارات کار بکات. تەنها کارێکی یاسا شکێنی ئەنجامدراوە لێدانی فیزیکیە. بەڵام رەتکردنەوەی بوونی کەسێک لە شوێنێک و دەرکردنی هیچ یاسایەکی نەشکاندوە. دەیان جاری تریش رویداوە. هەر بۆیە دەبێت هەموو سوکایەتی و گشتاندنێک بەرامبەر هەرزەکاران رەت بکرێتەوە و یاساش بە عاتیفە و بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای خانمان نەروات بەرێوە بەڵکو سەیری داتا و واقیع
بکات.

بەهیوای ئەوەی ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی روبەروبونەوەی فەساد بێت بە دەم و دەست و قاچ.
2.1K viewsDNJ, 09:18
باز کردن / نظر دهید
2022-12-31 10:19:03 ساڵی ٢٠٢٣ گرنگترین ساڵی ژیانی زۆر کەس ئەبێت. پیاو و ژنی باش بە نیەت و دۆعا و پلانی باش خۆی بۆ ئامادە ئەکات. دوورتر لە دیجیتاڵ، نزیکتر لە ژیان.
1.8K viewsDNJ, 07:19
باز کردن / نظر دهید
2022-12-28 11:26:34 بڵاوبوونەوەی رێکخراوی بەرەڵا ھاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی سەگی بەرەڵا. ھەرچەند رێکخراوی بەرەڵا ژمارەیان کەمترە لە سەگی بەرەڵا بەڵام زۆر مەترسیدارترن. ھۆکاری تەشەنەسەندنی ھەردوکیشیان لێبوردەیی لەڕادەبەدەری ئێمەی کوردی مسوڵمانە. ٢٠٢٣ ئەبێتە ساڵی کۆتایی خاترگرتن و سەرەتای لغاوکردنی رێکخراو و سەگی بەرەلا.
2.5K viewsDNJ, 08:26
باز کردن / نظر دهید
2022-12-27 20:05:06 بەداخەوە! زۆر زوو کەوتینە چنینەوەی میوەی بۆگەنی بەرۆژئاواییکردن. کچێکی کوردی سلێمانی لە تیکتۆک خۆی سووک دەکات و پاشان لەماڵەوە ڕادەکات بۆ ماڵی کوڕێکی ‘هاوڕێی’. لەوێ ‘هاورێ’ سەخیفەکەی و ٦ کوڕی تر کە هەموویان هەرزەکارن دەستدرێژی ئەکەنە سەری. ئێستا پۆلیسی سلێمانی دەستگیری کردون. ئەم جۆرە هەواڵانەمان تەنها لە رۆژئاواوە دەبیست بەڵام ئێستا لەناوجەرگەی کوردستان روودەدات. زەمەنی قسەکردن تەواو بوە. هەر کوردێکی خاوەن کەرامەت کە ئەیەوێ هەمان روداوی تراجیدی بەسەر خوشک و کچیدا نەیەت، ئەبێت ببێتە بەشێک لە تەوژمی تێکشکاندنی شەپۆلی فەساد. گەر ئەمانەوێ ئەم هەواڵانە زۆر نەبن و ئاسایی نەبنەوە، ئەبێ ساڵی ٢٠٢٣ بکرێتە ساڵی لەناوبردنی ئەو کەمینە سەخیفەی بازرگانی بەسەر خێزان و ئەخلاقتانەوە ئەکەن. نەفرەت لە رۆژئاوا و کلتور و ئەخلاقەکەی، نەفرەت لە رۆژئاوا و مورتەزەقەکانی.
8.8K viewsDNJ, 17:05
باز کردن / نظر دهید
2022-12-26 15:07:14 ساڵی ٢٠٢٣ گرنگترین ساڵ دەبێت لە تەقویمی روبەرووبونەوەی فەساد لە دونیا و جیهانی ئیسلام و کوردستان. بە خاو و خێزانەوە خۆتانی بۆ ئامادەکەن.
3.2K viewsDNJ, 12:07
باز کردن / نظر دهید
2022-12-26 15:00:06 کلتووری ئێمە زۆر جوانتر و مەزنتر و بەهێزترە لە کلتوورە سەقەتەکەی رۆژئاوا. بێ ترس و لەرز ئەبێت روبەروی ئەجێندای رۆژئاوا و بەچکەی کۆنسوڵخانەکان بینەوە. ساڵی داهاتوو ساڵی هەڵتەکاندنی ژێرخانی فەساد ئەبێت لە کوردستان.
3.2K viewsDNJ, 12:00
باز کردن / نظر دهید
2022-12-25 20:38:18 ئەوروپا بەجێبهێڵن بۆ ئەوانەی یەعیان ئەوێ

تیرۆریستە فەرەنسیە ٦٩ ساڵەکە لەجێی زیندان رەوانەی شێتخانە کرا. ئەڵێن باری دەروونی تەواو نیە. لەکاتێکا کابرا پڕ بەدەمی خۆی ئەڵێ ئاگای لەخۆیەتی و رەگەزپەرستە و رقی لەکۆچبەرانە. جاری یەکەمیشی نیە. دوو جاری تر پەلاماری کۆچبەرانی داوە و دو هەفتەیە لە سجن بەربوە.

من ئەمەم زۆر بەلاوە ئاساییە. فیعلەن زۆرینەی ئەوروپیەکان لەروی دەرونیەوە تەواو نین. لەروی ئەخلاقیەوە وێرانن. خۆ ئەگەر ئەو کورد و عەرەب و تورک و فارسانەش نەبن کە بۆ دو دینار بوونەتە خزمەتکاریان، دەمێکە کەوتبوون. مناڵیان نیە و هێزی کاریان نەماوە. گەنجەکانی ئێمە بەبەهەشتە درۆینەکەی ئەوێ فریودراون و براون بۆ خزمەتکاری.

بەڵام ئەمەش زۆر ناخایەنێت. لەگەڵ تڕۆبوونی ئەوروپا و تێکچوونی بارودۆخی ئابووریاندا، ناخە دزێوەکەیان دەردەکەوێ و روداوی وەک ئەوەی پاریس زۆرتر ئەبێ. هەرکەس خەمی خۆی و عائیلەکەی بێت هەتا زوە ئەوروپا بەجێ ئەهێڵێت. پاراستنی منارەی مزگەوتەکانی خۆمان و بەرزراگرتنی بانگی موحەمەدی و رێگرتن لە ئەجێندای بۆگەنی کۆنسوڵخانەکان لە کوردستان زۆر جیهادێکی موقەدەسترە لە
مانەوە و ڕاکردن بەدوای خەونی بەتاڵ لە وڵاتی یەعخوازان و بێ باوەران.
2.6K viewsDNJ, 17:38
باز کردن / نظر دهید
2022-12-24 18:50:01 تیرۆرستێکی سپی پێستی فەرەنسی پەلاماری سەرتاشخانەیەکی کوردی داوە لە پاریس. سێ کەسی کوشتوە. ئەم تیرۆریستە ٦٩ ساڵە و پار بە شمشێر پەلاماری کامپێکی کۆچبەرانی داوە. دو هەفتەیە لە زیندان بەربوە. بەڵام
میدیای فەرەنسی روداوەکە بە تیرۆر ناناسێنێ. گەلی فەرەنساش نە بایان دیوە و نەبۆران. کەس ئیسراحەتی کریسمس لەخۆی تێک نایا. ئەمانە هەر ئەوانە بوون کە دوای تۆپاندنی کارێکاتێریستەکانی دوژمنی ئیسلام دونیایان هێنایە یەک. لەولاشەوە مورتەزەقەکانی رۆژئاوا بۆ ئەوەی دڵی ئاغاکانیان لێ نەرەنجێ ئاماژە نایەن بەوەی کە ئەم پەلامارە تیرۆرستیە لەلایەن مەسیحیەکی توندرەوی دژە ئیسلام
و دژە کۆچبەرەوە ئەنجام
دراوە. بەڵکو مەوزوعەکەیان دوبارە بردۆتەوە باسی سیاسی و ئەو بەیت و بالۆرەی ساڵانێکی زۆرە خەریکن. کورد پێویستە خۆی لەو زیندانە رزگار بکات کە ١٠٠ ساڵە ئیمپریالیزمی رۆژئاوایی و مورتەزەقەکانی ئیمپریالیزم بۆیان دروست کردوە. ئەگەر نا هەر ئاوا قوربانی و بێ کەس و بێ دۆست ئەبین. نە گەلانی دراوسێمان خۆشیان ئەوێین. نە گەلانی دووریش حیسابی بەشەرمان بۆ
ئەکەن.

فلاش باک: هەڵسەنگاندنێکی سایکۆلۆجی سۆسیۆلۆجی بۆ مرۆڤی ئەوروپی وەک توندوتیژترین مرۆڤی سەرزەوی



4.1K viewsDNJ, 15:50
باز کردن / نظر دهید
2022-12-23 21:32:24 ئاگاداری و بانگەواز

یەکەی دیراساتی خێزانی گرووپێکی ئەکادیمی نوێیە کە دەیەوێت لەرێی دیراساتی تایبەت بە خێزان و کۆمەڵگەوە بەشێک بێت لە شەڕی پاراستنی بەهاکانی خێزان لە کۆمەڵگەی کوردیدا. ئەم یەکە تازەیە دەبێتە چەترێکی ئەکادیمی بۆ هەموو ئەو ئەکادیمیستانەی کە دەیانەوێت ئەزموونی خۆیان لە خزمەتی کۆمەلگەکەیاندا بخەنە گەڕ. یەکەی دیراساتی خێزانی بەتایبەتی چاوی لەو گەنجانەیە کە بە دیدگا و تێگەشتنی نوێوە دەیانەوێت خزمەت بکەن. یەکەی دیراساتی خێزانی بانگەواز دەکات بۆ چەند لێکۆڵەرێکی خۆبەخش بەم مەرجانەی خوارەوە:
١- خاوەنی بروانامەی زانستی لە یەکێک لە بوارەکانی زانستە مرۆییەکان بێت یاخود بتوانێت توانستی زانستی خۆی لە بوارەکەدا بسەلمێنیت ئەگەرچی خاوەنی بڕوانامەش نەبێت.
٢-زانینی زمانێکی دیکە بیجگە کوردی بەتایبەت زمانی عەرەبی و ئینگلیزی خەسلەتێکی زۆر باشە.
٣- بتوانێت بەلایەنی کەم ١٠ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بخاتە خزمەتی یەکەی دیراساتی خێزانیەوە.
٤- شارەزایی لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە

یەکەی دیراساتی خێزانی لە ئێستادا یەکەیەکی قازانج نەویستە و تەنها خاوەنی سەرمایەی مرۆییە. کارکردن لەم یەکەیەدا ئەزموونێکی باشی لێکۆڵینەوە و کارکردن بەشێوەی تیم پێشکەشی لێکۆڵەران دەکات بیجگە ئەوەیە خزمەتێکی مەزنە بە کۆمەڵگەکەمان. پشتیوان بە خوا و بە هاوکاری دڵسۆزان ، لە داهاتوودا ئەم کارە مەزنە بەشێوازێک رێکدەخریتەوە کە پاداشتی لێکۆڵەرانی تێدابێت.

هەرکەسێک دەیەوێت بەشداربێت لەم پرۆژە مەزنە مێژووییەدا دەتوانێت ئەم فۆڕمە پڕبکاتەوە. 

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSe9wDyjW0JgpXj1Kn2cRTJoxnMrOq1-z8nS9XoI_pfkI1vaKA/viewform?vc=0&c=0&w=1&flr=0&usp=mail_form_link
2.3K viewsDNJ, 18:32
باز کردن / نظر دهید