Get Mystery Box with random crypto!

‍ #چیرۆک لەسەردەمی موسا (سەلامی خوای لێبێت). ژن و مێردێکی هە | ده‌نگی مه‌نگوڕایه‌تی

‍ #چیرۆک

لەسەردەمی موسا (سەلامی خوای لێبێت). ژن و مێردێکی هەژار هەبوون، کە زۆر بە هەژاری ئەژیان ساڵانێکی دوور و درێژ، بە دەست هەژاری و بێ دەرەتانییەوە ئەیان ناڵاند هەرچەندە ئارامگریش بوون لەسەری
لە کاتێ لە ماڵەوە دانیشتبوون ژنەکە بە مێردەکەی وت:
هاوسەرم ئایا موسا نێرراوی خوا نییە؟
وتی: بەڵێـ
وتی: بۆ نەچین بۆلای و باسی هەژاری و نەداری خۆمانی بۆ بکەین.
داوای لێ بکەین بپاڕێتەوە لە خوا بەڵکو لە نیعمەتەکانی خۆی بەهرەوەرمان بکات؟
بۆ ئەوەی ئیتر چەنێ تەمەنمان ماوە بە ئاسودەیی و بەختەوەری بژین.
وتی: باشە بە قسەت ئەکەم.
کاتێ بەیانی بووە پیاوەکە چوو بۆلای موسا علیه السلام.
وە باسی حاڵی خۆیانی بۆکرد و داوای لێکرد لەخوا بپاڕێتەوە بۆیان.
بۆیە موسا علیه السلام پارایەوە لەخوا کە حالی ئەو ژن و مێردە باش بکات و لە نیعمەتەکانی خۆی بەهرەوەریان بکات.
خوای گەورە وەڵامی پاڕانەوەی موسای یایەوە و فەرمووی:
پێیان بڵێ دەوڵەمەندیان ئەکەم بەڵام یەك ساڵ لەدوای ساڵەکە، ئەگەڕێنەوە بۆ فەقیرییەکەی خۆیان.
کاتێ ژن و پیاوەکە ئەمەیان زانی زۆر خۆشحاڵ بوون.
بە شێوازێك و لە شێوێنی وەهاوە رزقیان بەسەر ئەباری کە هەر بیریشیان لێ نەکردبوویەوە.
ژیانیان گۆڕا بە باشترین ژیان.
ژنەکە وتی: پیاوەکە بیرتە ئێمە یەك ساڵ دەوڵەمەند ئەبین و دوایی هەژار ئەبینەوە؟
وتی: بەڵێ
وتی: کەواتە وەرە با ئەم هەلە بۆ خۆمان بقۆزینەوە و چاکەی زۆر بۆ خۆمان بەدەست بێنین.
پیاوەکە: ئافەرم ژنەکە شتێکی باشە.
هەستان لەسەر ڕێی ڕێبواران ماڵێکیان دروستکرد.
لەسەر هەر ڕێیەکەوە کە ئەهاتە سەر ماڵەکە دەرگایەکیان دروستکرد.
کە حەوت ڕێ ئەهاتەوە سەری، بۆیە ئەوانیش حەوت دەرگایان دروستکرد.
دەستیان کرد بە خزمەتکردنی هەژاران و ڕێبواران و هەرکەس بهاتایاتە لایان.
بە شەو ڕۆژ خواردنیان دروست ئەکرد.
بەم شێوەیە بەردەوام بوون و ڕۆژان تێئەپەڕی.
وە موسا علیه السلام سەرنجی ژیانیایانی ئەدا.
ساڵەکە تێپەڕ بوو، بەڵام ئەوان هەر لەسەر ئەم حاڵەی خۆیان بەردەوام بوون.
هەتا وای لێهات هەر ئەو مۆڵەتە کاتییەشیان بیرچویەوە کە خوا پێیدابوون
موسا سەری سوڕما و وتی: پەروەردگارا تۆ فەرمووت ساڵێک ئەوەتا ئەوان لە ساڵەکەش زۆر تێپەڕی و کەچی هەژار نەکەوتن.
پەروەردگار فەرمووی: ئەی موسا من یەك دەرگای ڕەحمی خۆمم لێ کردنەوە، بەڵام ئەوان حەوت دەرگایان کردەوە خواردنی خەڵکیان تیایا ئەیا.
ئەی موسا شەرمم کرد لێیان.
ئەی موسا ئەکرێ بە ندەکانم لە من بەخشندەتربن؟
ئا/م جوهر پوشێنی


کاناڵی " ده‌نگی مه‌نگووڕایه‌تی"
: @dangi_mangur