2021-11-19 23:01:11
#چیرۆک
دکتۆر بەم دۆلارە موعجیزەیەکم بدەرێ !
خێزانێک ھەژار ھەبوو کە لەدایک و باوک و و کوڕێک و کچێک پێک ھاتبوون.
کوڕەکەی تووشی نەخۆشییەکی قورس ھات و دوای پشکنینەکان دەرکەوت کە گرێیەکی لە سەری ھەیە.
دوای ئەوەی باوکی کوڕەکە قسەی لەگەڵ دکتۆرەکە کرد پێی راگەیاند کە کوڕەکە پێویستی بەنەشتەرگەری ھەیە.
باوکەکە گەڕایەوە ماڵەوە و بەدایکەکەی گووت : کوڕەکەمان پێویستی بە نەشتەرگەریەک ھەیە و پارەیەکی زۆری پێویستە و منداڵەکەش بە بێ موعجیزە رزگاری نابێت.
لەم کاتە کچەکە گوێی لە قسەکانی باوکی بوو و بەخێرایی رووی کردە ژوورەکەی خۆی و لەناو دەخیلەکەی پارەکانی ژمارد و تەنھا یەک دۆلاری تێدابوو.
کچەکە لەماڵ چووە دەرەوە و رووی کردە نزیکترین دەرمانخانە و چاوەڕێی کرد تا دکتۆری دەرمانخانەکە کڕیارەکانی بەڕێکرد، بەڵام دەرمانسازەکە سەرقاڵ بوو بە قسەکردن لەگەڵ کەسێک و قسەکانیان درێژەی کێشا.
ئینجا کچەکە رووی لە دەرمانسازەکە کرد و دۆلارەکەی لەسەر مێزەکە دانا و بە دکتۆرەکەی گووت: موعجیزەیەکم بدێ ..!
دەرمانسازەکە گووتی : نابینی من سەرقاڵم و لەگەڵ براکەم قسەی دەکەم کە زەمانێکە نەمبینیووە .
دواتر کێ پێی گووتی : من موعجیزە دەفرۆشم ..!! ؟
لێرەدا برای دەرمانسازەکە گووتی : باسی ئەو موعجیزەیەم بۆ بکە کە تۆ دەتەوێت ؟
منداڵەکەش گووتی : من نازانم بەڵام دایکم و باوکم دەڵێن براکەم پێویستی بە موعجیزەیە بۆ ئەوەی نەمرێت، ئایا ئەو دۆلارە بەش دەکات ؟
برای دەرمانسازەکە بەزەردەخەنەیەکەوە گووتی : یەک دۆلار بەتەواوەتی نرخی موعجیزەیە، بەڵام پێویستە سەرەتا من براکەت ببینم ... ئەم پیاوە (کارلتن ئارمسترۆنگ) بوو کە پزیشکێکی نەشتەرگەری بەناوبانگ بوو.
پزیشکەکە لەگەڵ کچەکە چووە ماڵەوەیان و بەدایک و باوکەکەی گووت : من نەشتەرگەری بۆ کوڕەکەتان لە نەخۆشخانەی خۆم ئەنجام دەدەم .
دوای پێداچوونەوە بە پشکنینەکان دکتۆر کارلتن نەشتەرگەریەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ کوڕەکەیان ئەنجامدا و تەنھا یەک دۆلاریشی وەرگرت کە ئەمیش پارەی کچەکە بوو.
ئینجا دۆلارەکە لەناو شوشەیەک گرت و لە دیواری کلینکی خۆی ھەڵیواسی و لە ژێری نووسی : " ئەم دۆلارە نرخی ١ موعجیزەیە" !!!
سەرچاوە: کوردزۆن
کاناڵی " دهنگی مهنگووڕایهتی"
: @dangi_mangur
189 views20:01