2022-08-30 19:46:00
سەرگوزەشتە...
دکتۆر رافیع ریفاعی کە یەکێکە لە دیارترین شاگردو قوتابیەکانی خزمەتی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەرڕیس.. ئەگێڕێتەوە کە ڕۆژێك چوەتە خزمەتی جەنابی مامۆستاو بینیوێتی پێئەکەنێت..
ئەڵێ: منیش وتم: قوربان ئەوە بۆچی پێئەکەنیت؟
فەرموی: ھەندێ براو دۆست ھاتن بۆ لام و پێیان وتم: قوربان تۆ سەییدو شەریفیت و لە ئالوبەیتی پێغەمبەریت ﷺ..
جا ئەڵێ: مامۆستا فەرموی: دوای ئەوە ئەو شەوە خەوم لێکەوت و لە خەوما پێغەمبەری خوام بینی بە حەزرەتی ئەبوبەکری ئەفەرمو: ئەی ئەبوبەکر، ئا ئەمە مەلا عەبدولکەریمی بیارەی کوردە کە بۆم باسکردیت.!!
ئیتر مامۆستا مەلا عەبدولکەریم فەرموی: لە دوای بیستنی فەرمایشتەکەی پێغەمبەری خوا ﷺ باوەڕ بە ھیچکەسێکی تر ناکەم..
من کوردم.!!
****
ھەزاران ھەزار ڕەحمەت لە گۆڕی پاکت، لە خدەی چاکت، ئەی گەشترین ئەستێرەی سەردەم لە ئاسمانی زانست و مەعریفەتا..
وەرگیراو لە کاناڵی ڕۆژگاری ژیانم
https://t.me/Rozhgari
@delsozani_nishteman
پەیجی فەرمی لە ئینستاگرام
http://instagram.com/dlsozani_nishtman
351 views16:46