پێشتر كاتێك دڵتەنگ ئەبووم ئەھاتمە سۆشیاڵ میدیا ئینستا یان تێك تۆك یان سناپ یان ھەر ئەپێكی تر ، بە دوایی شتێك دەگەڕام كە تەعبیر لە خەمۆكیم بكات ، گۆرانیەك وتەیەك شتێك ، بۆ ئەوەی خەڵكی تێ بگەیەنم كە خەمبارم بۆ ئەوەی كەسێك لە حاڵم بپرسێت و دەردی دڵمی بۆ باس بكەم ، ئێستا دڵتەنگی من زۆر جیاوازە ، لەوكاتەدا بۆ دوور كەوتنەوە لە جەنجاڵی سۆشیاڵ میدیا موبایلەكەم دا دەنێم كاغەز و قەڵەمێك دێنم وە دەچمە باخچەی ماڵەكەمان ھەموو ئەو شتانەی لە دڵم كۆم كردونەتەوە لەسەر ئەو كاغەزەی دەنوسم وە زۆر جاریش لەگەڵی دەگریم، وە دوایی كە دەیخوێنمەوە پێكەنینم بە خۆم دێت ئەڵیم گەمژە ئەمە ھۆكاری دڵتەنگیتە دوایی ئەوەی كە بە تەواوی خەمی دڵم كەم دەبێتەوە كاغەزەكە دەسوتێنم بۆ ئەوەی كەس لە حاڵم نەزانێ، وە ھەنێك كات كە دایكم دەمبینێ گاڵتەم پێ دەكات وا ئەزانێ مناڵەكەی جارانم و بە دزی ئەوەوە كاغەز دەسوتێنم " وە خۆی لە ڕاستیدا ئێمە ھەموومان لە ناخمانەوە مناڵین بەڵام خەمەكانمان بەرەو پێشمان دەبەن و بێ ویستی خۆمان گەورە دەبین"بڕوا بكە پێویستە ئەمە تاقی بكەیتەوە زۆر ئەگۆڕێت! 97 views14:12