Get Mystery Box with random crypto!

شوشە عەترەکەم کە زۆرم خۆشدەویست، لە دەستم کەوتە خوارەوە و شـکا | 💕ئێ دە مـــەکـــە

شوشە عەترەکەم کە زۆرم خۆشدەویست، لە دەستم کەوتە خوارەوە و شـکا! زۆر پێی بێتاقەت بووم، بەڵام بەدرێژایی ڕۆژەکە کە دەچوومە
ژوورەوە، بۆنێکـی زۆر خۆشدەهات، پێشتر بۆنی ئەم عەترە ئاوا بڵاونەدەبوویەوە. بۆم دەرکەوت دەبوایە بشکایە، هەتا ئاوا بۆنەکەی بە تەواوی ژوورەکەدا بڵاوببێتەوە.
لەوەیە دڵت شکا بێـت، یان شتێک هەبێت لە دڵتدا کە پێی شکا بـیت، لێ لەوە دڵنیابە ئەم شکانە بۆ ئەوە بووە، هەتا شتێکی جوانی شارەوە لە ناختدا بەدەربخات، بۆ ئەوەی ئەزمونێکی تازەت نیشانبدات، مێشکت
فراوان بکات و چۆنیەتی بیرکردنەوەت بگۆڕێت.
هەر بۆیە ئەگەر شکایـت، خەمبار مەبە! خودا دەیەوێت باشتر و جوانتر بدرەوشێیتەوە.


#تــــــرێ