Get Mystery Box with random crypto!

ناڕژێ ئەسرینی من هێدە ئەگەر دڵ داکەوێ ماڵی دڵ وێران بێ ماڵوێرا | فێرگەی ڕۆژهەڵات

ناڕژێ ئەسرینی من هێدە ئەگەر دڵ داکەوێ
ماڵی دڵ وێران بێ ماڵوێرانی کردم ناسرەوێ
هێندە بێزارم دەڵێم دڵ هەر لە سینە بێنمە دەر
تا بزانی من نەبێ ئەو ئاگرە کەس نایەوێ
گەر پەڕەنگی گوارەکەت ئاوا نەلەرزێ لەو سەرە
دەرفەتێ بۆ ماچ و کوڵمە گەزتنێ دەس ناکەوێ
بسکەکانی تۆ گوڵم لاجانگی تۆیان گرتووە
بەو هەناسە ساردە خۆ من ئەو تەمەم پێ ناڕەوێ
دوور لە خەڵکی دەس لە ئەستۆی یەک دەکەین ئەمن و خەیاڵ
کەس ئیتر بەو ڕازە نازانێ کە من لەو چیم دەوێ
گەر بەڵێنیم لێی بوێ دووبارە بۆ ژوانێکی تر
پێم دەڵێ شەوگار درێژە و کوێ بڵێی دێمە ئەوێ
تۆ پەژارەی چیتە هێدی؟ دڵنیا بە چارەنووس
چاوەڕێتە، ڕۆژێ هەر دێ ئەو دڵەی تۆ سەر کەوێ
من لەسایەی زوڵفی تۆوە ڕۆژی ڕووناکم نییە
شیوەنم جا تازە کەڵکی چی هەیە نیوەی شەوێ؟
شعر: مامۆستا هێدی