2021-02-02 09:16:19
بەحەسرەتەوە بووم كە بۆ ساتەوەختێكیش بێت لە نزیكەوە بتبینم و توند لەباوەشت بگرم و هەناسەیەكم بدایە و پاشان ئەوەی لەدڵمدایە دەرهەق بەئازادی خۆم و ژنان و گەلەكەم لەگەڵ تۆدا وتووێژ بكەم، بەڵام لەساڵی ١٩٩٨دا پیلانگێڕییە گڵاوەكەی نێودەوڵەتی لەدەرەوە و ناوەوەدا كەوتە نێوان من و تۆ و بەهەزاران كەسی وەك من، كە هاوئەشق و بەهیوا بوون بەدیتنت’ ڤیان جاف لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەر ئاپۆ وا دەنووسێت.
بۆ ڕۆشنایی شەوەزەنگەكان ‘سەرۆك ئاپۆ’، ناونیشانی ئەو نامەیەی، کە ڤیان جاف لە ٢٨-١-٢٠٠٦ و بەر لە چالاکییەکە گیانبازییەکەی نووسیوێتی و لەدوای شەهیدبوونی بڵاوبوەوە.
شەهید ڤیان لە دەستپێکی نامەکەیدا، باس لە ناسینی ڕێبەر ئاپۆ دەکات، کە چ واتایەکی بە ژیانی ئەو بەخشیوە و دەنووسێت”لەو ڕۆژەوەی كە تۆم بیستووە و ناسیوە هەست بەژیان دەكەم، دەزانم كە كێم و دەبێ چۆن بژیم. یانی فكر و رامانی تۆ منی بە من ناساند و فێری كردم كە بەمانا بژیم، فێری ئەلفوبای ئازادیی و سەربەستیت كردم. لەفێرگەكەی تۆدا چەندە زەحمەتیشم كێشا بێت، هیچ رۆژێ لە رۆژان دوودڵی و پەشیمانیم ژیان نەكرد، چونكە تیایدا هێزی واتام كەشفكرد، هێزی فكر و هێزی مرۆڤ، كەمێكیش بێت لەوە تێگەیشتم كەهیچ شتێك موستەحیل نییە و مرۆڤ چی بكاتە ئامانج دەتوانێ پێی بگات بەمەرجێ كە لەو ئامانجەدا جددی بێت و پێی باوەڕ بێت”.
ڤیان جاف، دەشنووسێت”وەكو ژنێك و وەكو كوردێك ئازادیم كردە ئامانج و لە دڵەوە باوەڕیم پێكرد، بۆ ئەمەش بەحەسرەتەوە بووم كە بۆ ساتەوەختێكیش بێت لەنزیكەوە بتبینم و توند لەباوەشت بگرم و هەناسەیەكم بدایە و پاشان ئەوەی لەدڵمدایە دەرهەق بەئازادیی خۆم و ژنان و گەلەكەم لەگەڵ تۆدا وتووێژ بكەم، بەڵام لەساڵی ١٩٩٨دا پیلانگێڕییە گڵاوەكەی نێودەوڵەتی لەدەرەوە و ناوەوەدا كەوتە نێوان من و تۆ و بەهەزاران كەسی وەك من كە هاوئەشق و بەهیوا بوون بەدیتنت. دوای ئەوە دەستگیركردنی ئێوە لەمندا زیاتر تەكانی بەهێز و بڕیاری ئازادی دا و هیوا و حەسرەتی دیتنی ئێوەم قەت ون نەكرد، بەڵام بەردەوام هەوڵی ئەوەم دەدا كە زۆر لەنزیكەوە هەستت پێبكەم. بۆیە زۆر جار لەناخمدا دیالۆگم لەگەڵتاندا پێش دەخست و هەستم دەكرد وەك دەنگ، وەك وزەیەك دەكەوتیە ناخمەوە و ئیلهامم لێدەگرتن”.
شەهید ڤیان، ئەوەندە تامەزرۆی دیدارەی ڕێبەرەکەی بوە، چەندین جار خەوی بەو دیدارەوە بینیوە، هەربۆیە لە نامەکەیدا باس لەو هەستە دەکات و دەڵێت”چەند جاریش هاتی بەمیوانی خەونەكانم و زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم، ئەوەی راستی بێت ناتوانم بەتەواویی گوزارە بكەم لەهەست و بیرەكانم سەبارەت بەئێوە”.
شەهید ڤیان ناتوانێت ئەوە پەسەند بکات، کە ڕێبەری گەلێک لە زینداندا بێت و ئەمەش لە نامەکەیدا ڕوون دەکاتەوە”لە ساڵی ١٩٩٩ بەدواوە بەردەوام راستییەك لەمێشكی مندا دەزرینگێتەوە، ئەویش ئەوەیە ك ەزیندانییكردنی مرۆڤێكی گەورەی وەك ئێوەم پێ هەزم نەكرا و هەر دەموت ئەم مرۆڤە ئەو جێیەی حەق نەكردووە، بێگومان بەرپرسیاری دەستگیركردن و گۆشەگیركردنی سەرۆكی گەلێك و رێنیشاندەرێكی گەورەی مرۆڤایەتی تەنیا دەوڵەتانی رووڕەشی جیهان نابینم، بەئەندازەی ساختەكاری و دووڕوویی و خیانەتی دەوڵەتانی سەردەست، لاوازیی و كەم و كورتی هاوڕێیەتی خۆم و هەڤاڵانیشم بەرپرسیار دەبینم. بۆیە هەردەم شەرمەندە بووم لەحزووری ئێوەو گەل و ئەو ژنانەدا كە هیوای ئازادییان بەئێوەوە گرێداوە”.
شەهید ڤیان باسی ئامانج و پەیامی چالاکییەکەی بۆ ڕیبەر ئاپۆ دەکات”بەئاگری جەستەم دەمەوێ پەیامێك بدەمە مێشك و دڵی سەهۆڵبەندی شارستانێتی كۆمەڵگای چینایەتی و وەك زۆر مرۆڤی دیكە دەمەوێ لە دادگای مێژوودا ببمە شاهیدێك بۆ قیڕاندن و ئیشارەپێكردنی زۆرداری و درۆزنی سیستەمی داد و مافی مرۆڤی رۆژئاوا”.
ڤیان جاف، لە دڵەڕاوکێدایە، لەلایەک دەیەوێت بە چالاکییە گیانبازییەکەی پەیوەستبوونی بە ڕێبەرەکەیەوە نیشان بدات و لەلایەکیشەوە دەترسێت لەوەی ڕێبەر ئاپۆ چالاکییەکەی پەسەند نەکات، هەر بۆیە دەنووسێت”لەدوای گرتنی ئێوە و لەساڵی ١٩٩٩دا بەردەوام بڕیاری ئەنجامدانی چالاكییەكم هەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی هەلومەرج گونجاو نەبوو بۆ شتێكی وەها و بەتایبەتیش بۆ ئەوەی ئێوە زویر نەكەم، هەر هەوڵمدا لە ژیاندا دروستبوون، گرێدانی خۆم لەگەڵ ئێوەدا نیشان بدەم، ئەمڕۆش دەزانم كە لەوانەیە ئەم چالاكییە ڕەخنە بكەن و پەسندی نەكەن، بەڵام چی بكەم سەرۆكی من هەندێك هەن ئاشق دەبن و دەستی یەكتر دەگرن و رادەكەن. ئاشقبوونی منیش وەهایە و دڵم بێ ئێوە و بێ پێكەنین و زەردەخەنەی سەر لێوی مناڵانی وڵاتەكەم سوكنایی نایە و ئۆقرە ناگرێ”.
ڤیان جاف، لە دێڕەکانی کۆتایی نامەکەیدا، دەنووسێت”زۆر بە هیوا و بە ورەم، بەتایبەتی كاتێ بۆ دیاریكردنی كۆمیتەی ئینشای پەكەكە (سەرلەنوێ ئاواكردنەوەی PKK) ناوی منت گرتە سەر زمانی خۆت و پرسیاری منت كرد، هەستم بەوەكرد كە گەورەترین خەڵاتت دامێ و هەست بەروومەتێكی مەزن دەكەم، بەردەوام رێنماییەكەی تۆ بۆ شۆڕشی
134 views06:16