Get Mystery Box with random crypto!

شوفێری تاکسیەک گێڕایەوە، دوای چوار ساڵ پێکەوە بون لە گەڵ ژنەکە | گࢪفتاࢪۍتــۆمـــﹳ💘•

شوفێری تاکسیەک گێڕایەوە، دوای چوار ساڵ پێکەوە بون لە گەڵ ژنەکەما، هیچ مناڵمان نەبو. دیار بو تاوانەکە لە من بو . ئیتر داوای جیا بونەوەی لێ کردم و لێک دابڕاین. دوای دوو ساڵ ڕۆژێکیان، لە بەردەمی نەخۆشخانەیەک وەستا بوم چاوەڕێی نەفەرم ئەکرد. پیاوێک هات و وتی ؛ گەر ئەتوانی وەرە ناو نەخۆشخانەکەوە خێزانم ناتوانێ بێتە دەرەوە. منیش لە گەڵیا چوم و لە بەر دەرگاکەی ژوورەوە وەستام، ژنەکەی لە سەر عەرەبانەیەک چاوەڕێی ئەکردین، دیار بو تازە مناڵی بو بو. کاتێک سوار بو سڵاوێکی کرد ، لە ئاوێنەکەوە سەیرمکرد ژنەکەی خۆمە ، ئەویش سەیری کردم و ناسیمیەوە . هەر چاوم لە سەر ئاوێنەکە بو، بینم ئەگری و فرمێسک بە سەر ڕومەتیا ئەهاتە خوارەوە، منیش خۆم پێ نەگیراو گریام . پیاوەکەی وتی ؛ بۆ چی ئەگریت ؟ وتم بۆ مناڵێک ئەگریم کە خوا پێی نەبەخشیم. بەو هۆیەوەش ژنەکەم داوای جیابونەوەی لێکردم. وتی وای لەو ژنە چەند دڵ ڕەق بوە، خوا لە ناوی بەرێت. وتم کاکە وا مەڵێ با مناڵەکەت هەتیو نەبێ، فەرموی مەبەستت چیە ؟ وتم هیچ ! وتم نەبادا قینی لێ هەڵگرێ و لۆمەی بکات. کاتێک دابەزین پیاوەکەی چو دەرگا بکاتەوە، لەو کاتەیا پێی وتم ؛ سەنگەر ژنی ترت نەهێناوە ؟ وتم نا . فەرموی بۆ ؟ وتم چونکە ئیستاش تۆم خۆشەوێت. وتی ناوی ئەم مناڵەم بنێم چی؟ ئەمزانی کچە ، وتم فرمێسک . دیار بو زۆر پەشیمان بو، دابەزی و وتی ؛ توخوا ئاگات لە خۆت بێت سەنگەر گیان. کە چومەوە ماڵ سەرپۆشەکەی لە سەیارەکەما جێ مابو، منیش ڕۆژی دواتر بۆم بردەوەو، بەخۆم دەوت ؛ یاڵا شوفێر یاڵا زوو بگە یارم زوو بگە یاری چاو خومارم . کە چوم لە دەرگام دا، خۆی کردیەوە، وتی هاتیتەوە بینایی چاوم. ئەمزانی هەر دێیتەوە. بە تەنها لە ماڵ بو، وتی بە ئەنقەست سەرپۆشەکەشم جێهێشت تا بێیتەوە. فەرموی وەرە ژوورەوە، وتم بۆ چی ؟ دەرگاکەی داخست و بە گریانەوە سەیری کردم . دواتریش سەری خستە سەر سینەم و وتی ؛ یاخوا من قوربانی ئەو دڵە شکاوەت بم، هەناسەی جێماوی من. بمبورە توخوا بمبورە، دەی ئیستاش بڕۆ . وتی هەر حەزمکرد لە ئامێزم کەیت، چونکە لەو ڕۆژەوەی لە ئامێزت دابڕاوم ، ژیانم بوە بە پیاڵەیەک ژەهرو هەمو ڕۆژێک ئەیخۆمەوە. دەی بڕۆ تا کەس نەیبینیوین . دەرگاکەم داخستو گەڕامەوە . بە درێژایی ئەو ڕێگایە هەر بۆنی سینەی خۆمم دەکرد، چونکە بۆنی ئەوی گرتبو، بۆنی ژنێک، کە بوە قوربانی کلتورێک، نەبونی مناڵ بە تاوان ئەزانن. ڕێک ئەو ڕۆژەم بیرکەوتەوە، کە بۆ یەکەمجار باوەشی پیا کردم و وتی؛ هیچ هێزێک لەم دونیایە من و تۆ لێک جیا ناکاتەوە. کەچی مناڵێک ئەو کارەی کرد....