Get Mystery Box with random crypto!

بیرت دەکەم بڕوا دەکەیت یان نا نازانم, بەڵام من بە جدی بیرتەکە | گࢪفتاࢪۍتــۆمـــﹳ💘•

بیرت دەکەم
بڕوا دەکەیت یان نا نازانم, بەڵام من بە جدی بیرتەکەم
,بیرت دەکەم ھەموو شتەکانم بوون بە تۆ,
بە تۆ خەڵکی دەناسمەوە و ھەر بە تۆش لە بیر خۆمیان دەبەمەوە,
و ھەموو شتەکانم بوون بە تۆ, ناوی ھەر کەسێک دەبم بە پیتی یەکەمی ناوی تۆ دەستی پێدەکەم,
سەیری ھەر کەسێک دەکەم چاوەکانم تۆ دەبینن,
گوێم لە ھەر دەنگێک دەبێت لام وایە دەنگی تۆیە و لە تەنیشتما دانیشتوویت,
بۆ ھەر کوێیەک دەچم لە خەیاڵی خۆما لە تۆ نزیک دەبمەوە,
کە تەلەفۆنەکەم زەنگ لێدەدەت خەیاڵم بۆ تۆ دەچێت,
ھەموو شتێکم بە تۆ دەستپێدەکات و بە تۆش کۆتایی دێت, بڕوا دەکەیت یان نا, نازانم, بەڵام من بە جدی و زۆر میھرەبانانە بیرتەکەم.!