Get Mystery Box with random crypto!

تەنها ئەوانەی ئایفۆنیان هەیە سیدیا چیە !!؟؟ جارێ بەر لەوەی ب | HACK GAMES CARS 🚗

تەنها ئەوانەی ئایفۆنیان هەیە

سیدیا چیە !!؟؟

جارێ بەر لەوەی باسی بکەم ئەمەوێ ئاماژە بەو تێگەیشتنە خراپە بدەم لەسەر سیدیا کە زۆرینەی خەڵک بە جۆرێکی تر لەمە تێگەیشتووە : بەکارھێنەری ئامێری ئەپڵ لەسەدا %٦٨ پێویستی بە سیدیا ھەیە ، بەڵام ئێمە کە خۆمان شتێک لێی تێنەگەین و لێی نەزانین ھەر حەیای کارەکە ئەبەن و وا ئەکەن بە سەدان کەس لە ترسا نەتوانێت سوود لەمە وەربگرێت ، جارێ ھەندێک ھەن بڕۆ لێی بپرسە سیدیا چیە یان باسی سیدیا بۆ بکە ڕێک ئەڵێ "کوڕە بابە سیدیا خوشکی مۆبایل *** ھین ئەکات ، یان دایکی ئاوا لێ ئەکات " بۆ خۆ سیدیا زاوا زێڕینە نیە بەقوربان ھاوسەرگیری لەگەڵ ئامێرەکە بکات ؟! واباشە بەر لەوەی ئەم شتانە بڵێی یان کێشەت بۆ دروست بووە بڕۆ پرسیار بکە ولە کەسی شارەزا بپرسە .
سیدیا ئەگەر بە نەزانی بەکاری بھێنی بێ بوونی ئەزموون پاکێج دامەزرێنی ئەوا گرفتت بۆ دروست ئەکات بێ گومان یان بەکارھێنانی پاکێجی دیزاین و توڵی جوانکاری ئامێرەکە زیاد لە پێویست ،ئەمانە گرفتی تۆزێک گەورەن .
سیدیا توڵێکی ڕێگە نەدراوی ئەپڵە کە بە ھۆیەوە ئەتوانی تایبەتمەندی ناوازە بۆ ئامێرەکەت زیاد بکەیت و گۆڕانکاری بکەیت لە دیزاینی ئامێرەکەت و ئەو کارانە ئەنجام بدەیت کە لە لایەن ئەپڵەوە ڕێگە نەدراوە .
لێرەدا سیدیا واتای ھا... نیە ، بەڵکو سەرەتا لە چەند کەلێنێکەوە فایل بەرز دەکاتەوە بۆ ئامێرەکە و دۆزینەوە ناردنی فایل لە ڕێگای ئەم کەلێنەوە پێی ئەڵێن جەیلبرێک .
بەڵام سیدیا چەند فۆڵدەرێک لە فۆڵدەری Library دروست دەکات و شوێنی خۆشی لە فۆڵدەری سەرەکی Applications/ دا ئەکاتەوە
ئەگەر بپرسی چۆن پاکێجەکانی سیدیا کار ئەکەن و بە شوێنەکانەوە ئەبەسترێنەوە ؟ ئەوا بەم شێوەیەیە:
ئەپڵ لە ھەر بەشێک دا ئایدی تایبەتی ھەیە و بەمە ئەوترێت bundle بوندڵ ، بۆ نمونە تۆمارکەری دەنگ کەسێک کە پاکێجەکە دروست ئەکات پەیوەندی ئەکات بە بەشی پەیوەندی تەلەفۆنی لە فایلی جۆری پلیشت دا داوای ئەکات بەم شێوەیە
com.apple.mobilephone
دروستکەری پاکێج لەڕێەگی ئەم ئایدیەوە کارەکان تاقی ئەکاتەوەو بەھۆی توڵی Theos ئەبێتە پاکێج .
لەگەڵ سیدیا دا ئەنجام دانی ھەموو کارێک ھیچ کاتێک مەحاڵ نیە بەڵام لێرەدا سیدیا کاتێک کێشە دروست ئەکات ئەگەر زۆر بەشێوەیەکی نەزانی بەکاری بھێنی ، بە تایبەت خوە جوانەکەی خۆمان ھەریەکەو پۆستێک ئەکات ئاوام لە ئامێرەکەم کردووەو ناوەکەی بە کەس ناڵێم و نازانم چی ئەوەی دوای ئەمئەکەوێ لە و نەزانتر چونکە ئەگەر وێنەکەی بەرز بکەیتەوە بۆ گۆگڵ یان بەس کاری پاکێجەکە ڤە ناتەواویش بنوسیت ئەوا ئەیدۆزیتەوە.
ھیچ کاتێک توڵی سیدیا زیانی نیە و خراپ نیە ئەگەر خۆت خراپ بەکاری نەھێنی ، بەڵکو تابڵێی بە سوودە