Get Mystery Box with random crypto!

🌺کوانووی خەیاڵ🌺

لوگوی کانال تلگرام hawarga19 — 🌺کوانووی خەیاڵ🌺 ک
لوگوی کانال تلگرام hawarga19 — 🌺کوانووی خەیاڵ🌺
آدرس کانال: @hawarga19
دسته بندی ها: ادبیات
زبان: فارسی
مشترکین: 956
توضیحات از کانال

سەرقاڵے نووسینے غەزەڵێکم
وەکـ دڵـے خۆمـ تەنیـا و
وەک ڕێگەے ڕۆیشتنـت درێـژ.. 99.9.13
تبادل:t.me/it_kavoo1379

Ratings & Reviews

4.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

2

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

0


آخرین پیام ها

2021-11-02 11:01:53 خۆشەویستی ئاوایە....

تۆ لەو سەری دونیا پەردەی پەنجەرەکەت دادەدەیتەوە....

من لەم سەری دونیا ژورەکەم تاریک دەبێت....

نەبەز گۆران
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎
143 views08:01
باز کردن / نظر دهید
2021-11-02 10:34:38 خاکی کووچەی یارەکەم ئەکسیری ساغی و ژینمە
جوانی ڕووخساری و نیگاری هێزی ئەژنۆ و تینمە

شێخ جەماڵ
188 views07:34
باز کردن / نظر دهید
2021-11-02 10:32:09 بە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم، بڕوانە چۆنم بۆت
دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم، بڕوانە چۆنم بۆت

ڕەقیبی سەگ حەزی بوو، کوشتمت، سەیری کە چۆنی بۆم
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت

بە غەدداری نە وەک ناوت بەرن، بمئەنجنی، قەت من
شکاتی جەوری تۆ بەر کەس دەبەم؟ بڕوانە چۆنم بۆت

ھەناسەی ئاگرینم بردەوە بەر، تا دەروونم سووت
بە ناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت

بیانوو بگرە، شێوەی خۆت بشێوێنە بە من کوشتن
وەھا چاوی بەدت لێ لا دەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت

بە ئاوی گریە ھەر دەم ناوی چاوم ششتووە، نەک جێت
بە خوێن ئاغوشتە بێ، تۆ، چاوەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت

غەمی خۆشی نیە مەحوی لە دڵیا، ھەر غەمی تۆیە
لە عیشقت‌دا دەکەم غەم بۆ بەغەم، بڕوانە چۆنم بۆت
شیعرمەحوی
دەنگ و دیکلەمەی باست_حەمە_غەریب

https://t.me/hawarga19
73 viewsedited  07:32
باز کردن / نظر دهید
2021-11-02 10:28:27 چاوەڕێ بووم هەر نەهاتی تۆ بەڵێنت دابوو پێم
دابڕا لێم سەبر و ئۆقرە و نووری چاو و هێزی پێم

سوێند بەخوێنی ڕۆڵەکان و ناو و ئاڵای نیشتمان
دێم بە دووتا و گیان دەبەخشم دڵنیابە دێم و دێم

بێبەش_پیرانشار
186 views07:28
باز کردن / نظر دهید
2021-11-01 21:14:47 لینک گروه: گروه دوستان
https://t.me/joinchat/pE9eyOGxjxBiOTA8
244 views18:14
باز کردن / نظر دهید
2021-11-01 13:47:02 ئینتزار

هەر به مزگێنی ژوانت، بێکەسی لێم دۆژمنە
چاوەکانت بۆ نیگاهم، چەشنی زەریای بێ بنە

گوم دەبم لەو بەحرەدا وا هێمنی دەگرێ دڵم
من وەکوو ماسی لە دەوری تۆ و هەناسەی تۆ شنە

من وەکوو کوترێکی بێ لانە و غەریبی دووری تۆ
چاوەرێی مووژدەی ژوانێکم لە تۆی ئەو بازنە

چارەیی دەردی فیراق و ئینتزارم هەر ئەتۆی
گەرچی ئاکامی جوانیم بێ ئەتۆ، بۆم مردنە

چەن سکاڵام زۆرە ئەمما هەر خەیاڵت دێتە لام
چەشنی هۆنە دێتە زارم، ئەو شکۆ و ئەو گازنە

بێ خەمی تۆ ڕۆحی تینووم ڕوو لە مەرگە بێ ئەمان
بێ تەزووی تۆ، ماڵەکەم مەڵبەندی وێرانەی منە

دەی وەرە تاوێ قەراری دڵ، خەمانم چارە کە
تابڵێم گیانە حەدیسی سێو هەر عاشق کوشتنە

ژاڵە، سەفی یاری
704 views10:47
باز کردن / نظر دهید
2021-11-01 08:02:51 خەمی دووریت پشتمی چەماند....

کارزان_فارۆق

https://t.me/hawarga19
346 viewsedited  05:02
باز کردن / نظر دهید
2021-11-01 08:01:15 قالب = #کورتە_غەزەل
شێعر= #بێخەیاڵی


لەدەستی بێخەیاڵیت بادە نۆشم
سەرم گێژی خەمانە و ڕەش دەپۆشم

شەڕابی خەمڕەوێنی بۆتە هاودەم
ئەبەو حاڵەش دەناڵم , دڵ پەرۆشم

لەحەیفی تۆ کە وا بێ هەست و مەیلی
نەما زەوق و ئەوین و بیر و هۆشم

بەتیری سەر بەژەهری دابڕانت
لە پێ کەوتووم بریندار و نەخۆشم

ئەبەو زامەی کە تۆ بەخشیت بەجەرگم
بڕا هیوام لەتۆش و مانی خۆشم

بێبەش_پیرانشار
712 views05:01
باز کردن / نظر دهید
2021-11-01 07:50:29 گوڵ ئەندام ئەی تەنافی گەردەنم زولفی پەرێشانت
عیلاجێ! چارەیێ! ڕەحمێ! ئەمان دەستم بە دامانت

غەریبی تۆم، نەخۆشی تۆ، بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم، شەھیدی تۆ، بە نووکی تیری موژگانت

ئیشارەت ئافەتی ڕۆحم، کەلامت غارەتی دینم
تەبەسسوم سیحری لێوانت، تەکەللوم ڕەمزی چاوانت

مەگەر سەر تا قەدەم زولفت وەکوو من خاو و شێواو بێ
کە سەرگەردان و سەودایە لە سەر چاکی گەریبانت؟

ماموستا وەفایی
603 views04:50
باز کردن / نظر دهید
2021-10-31 12:36:51 شێعر مەحوی⁦
عەدنان_کەریم ⁦
ناردنی یەکێک لە هاوڕێیانی خۆشەویستی کاناڵ ⁦ ⁩

https://t.me/hawarga19
427 viewsedited  09:36
باز کردن / نظر دهید