بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ٣٧٠ خێوەت لە کەمپی شاریای دهۆک سووتان عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک:
کاتژمێر ۱۴:۳۰ خولەکی دوای نیوەڕۆی هەینی ۱۴ی جۆزەردان ئاگر لە کەمپی شاریای ئاوارە ئێزدییەکانی دهۆک کەوتەوە.
لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا ٣٧٠ خێوەت سووتاون، هەروەها ۱٨۴ خێزان و ۹۹۴ کەس هەموو کەلوپەل و سامانیان لە نێو چووە.
هۆكاری ئاگرهكه بۆ شۆرتی كارهبا دهگهڕێندرێتهوه.
شایانی ئاماژەیە كوردانی ئێزدی له پارێزگای دهۆک له ۱۶ كهمپ نیشتهجێن کە کەمپی شاریا لە باشووری شاری دهۆک هەڵکەوتووە. ئەم کەمپە نزیکەی ١٣ کیلۆمیتر لە ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە کە نزیکەی ۴ هەزار خێوەتی تێدایە.
@hawwarnews | هه وار نیوز