قەڵایەکی مێژوویی ئورارتووەکان نۆژەن دەکرێتەوە لە شارۆچکەی ئادیلجەڤاز سەربە پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان، قەڵایەکی سەردەمی ئورارتووەکان نۆژەن دەکرێتەوە.
قەڵاکە دەکەوێتە دەروازەی شارۆچکەکەوە و بە چەندین قۆناغی شارستانییەتدا تێپەڕیوە، لە ئێستاشدا بڕیارە دووبارە نۆژەن بکرێتەوە و بەرەو ڕووی گەشتیاراندا بکرێتەوە.
سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی ئادیلجەڤاز، نەجاتی گورسۆی لەم بارەیەوە بە هەواڵدەرییەکانی گووتووە: "ئەم قەڵایە شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا، ڕووبەڕووی داڕمان و وێران بوون بۆتەوە، بەڵام ئێستا نۆژەندەکرێتەوە و دەبێتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش کە بەسەر دەریاچەی واندا دەڕوانێت".
@hawwarnews | هه وار نیوز