Get Mystery Box with random crypto!

کوردە فەیلیەکان یەکەمین قوبانیان ئەنفاڵ و ژینوساید لە باشوری ک | @ilam_nishteman_kurdistan

کوردە فەیلیەکان یەکەمین قوبانیان ئەنفاڵ و ژینوساید لە باشوری کوردستاندا.

هەگەر بە کورتی بمانەووێت قسە لەم بابەتە بکەێن.
کوردە فەیلیەکان کە زۆڕینە دانشتووانی بەغدا و دەور و بەری و لە 11 قەزا و ناحیەدا بوون(جەسان، بەدرە، بازرگان، ورازەڕو(بلادروس) خازانیە، مەنەلی، خانەقی، شارەوان، باقووە، جڵەوڵا) کە ئەوسا زۆڕینەی دانشتووانی شاری بەغداێان پێک دەهێنان و ئابوری و بازرگانی عێراق بە دەستیانەوە بوو، و دەوڵەمەندەکانی باڵاێ بەغدا کورده فەیلیەکان بوون، چۆنکە کوردە فەیلیەکان لە یەکەمین ڕۆژی داگیرساندنی شوڕشی کوردی له باشۆری کوردستان پەێوەندیان بە شۆڕشەو کرد و بوون بە کوڵەکەێ شوڕش لە بواری ماڵیدا و ڕێژەیکی بەرچاویش لێیان بوون بە پێشمەرگە، تەنانەت لە شارەکانی وەکۆ ئیلام، کرماشان، لەکسان و لورسان هاتنە ڕێزی پێشمەرگەکانەوە، کە ڕژیمی ئەو کاتەی عێراق هەستی پێ کرد و ترسی لێ نیشت چۆنکە کوردانی فەیلی زۆرینەی بەغدادیان پێک دەهێنا و بەتایبەت ئابوری و بازرگانی بەغدادیش بەدەستیانەوە بوو و بەغدادیش وەکو شاڕەکی حیاتی بۆ عیراق بوو جا ڕژیم هات دەستی کرد بە گۆڕانی دیموگرافی شاری بەغداد بۆ ئەوی هەم ڕێژی ئەرەب لە شارەکە زێاد کاتەوە و هەمیش لە ناوچەکانی تری ئێراق خەڵکی ڕەش و ڕۆتی هێنا و خانوو و موڵکی کوردە فەیلیەکانیان پێیان بەخشی بۆ ئەوی جاریکیتر لە بیری گەڕانەوە بۆ ئێراق و بەغداد نەبن هەتا هەگەر ڕژیمیش بیگۆڕێت و ئابوری و بازرگانی لە دەستی کوردی فەیلیی دەرهێنا و ڕادەستی ئەرەبی شونیستی کرد، جا کوردە فەیلیەکان یەکەمین بەش لە کورد بوون کە پێش کوردەکانی گەرمێان و سۆران و بادینان ئەنفاڵ کران و بۆ هەمیشە دەست بە سەر سەروەت و سامانیان گیرا و دارایەکانیانیش زەوتکرا، و هەر کاتانە 50000 گەنجی کوردی فەیلی زیندان و بێ سەرشوونکران، و 8000 گەنج لێیان زیندو بە چاڵکران. دەرکردنی کوردانی فەیلی لە شاری بەغدا بەتایبەت و لە ئێراق بە گشتی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی دەیەی 60تی زایینی، کوردانی فەیلی کە ئاوەرەی بەشی تری نیشتمانی خۆیان بۆ لەوی ڕژیم پاڵەوی ئەوانی بە ئەرەب لە قەڵەمدا و ناسنامەی ئێرانی پێیان نەداون و تەنانەت بە هاتنی کۆماری ئیسڵامیش تشتیکی لەسیاسەتەکە نەیگوڕی ئێستەیشە لە گەڵدا بێت ئەو کوردانە هێشتا کارت سەوزێان هەێە و وەکۆ هاووڵاتی ئێرانی وەرنەگیراون.
کە تەنانەت بە گوڕینی ڕژیمی ئراقیش و ڕادەستکردنی دەسەڵات بە شیئەکانەوە دیسان مافی کوردی فەیلی نەدرا و دیسان مافییان لێ خورا و ئێستاش لە گەڵدا بێت ئەو خانوو و مڵکانە ئەرەبی تیایدایە.

جا لەێرەدا بۆمان دەر دەکەوێت کە دوژمنی داگیرکەر لێت ناپرسی کە شیئەیت یان سنی، یان ئیزدی و یارسان و... تەنیا کورد بیت تاوانباریت پێویسته سەروەت و سامانت لێ زەوت بکرێت واجیبە لە سەری بتکوژێت و بە گوڕینی یەک لە دووای یەک ڕژیمەکانیشەوە تشتیک لەو سیاسەتە ناگۆڕێت
کوردە له خاو قووڵ هەستەوە!!!

پرسیار

ئایە کەس بە هانای کوردە فەیلیەکانەوە ڕویشتیە هەتا ئێستاش لە گەڵدا بێت؟