2023-06-10 23:41:18
« هەم دیسان تەمەن »
" تەیموور نەمازی "
هەم دیسان تەمەن مەودای دا شەوێ
تا چاو بە ڕوخسار ئازیزم کەوێ
کە فرسەت وایە لە خزمەتیا بم
تا شەو دوایی نەی لێی جیا نابم
کەچی دڵنیام هەتا هەتایە
شەوگاری عاشق کۆتایی نایە
ئاخۆم کەی گەردوون بچێتە خەوێ تر
ئێمە یەک بگرین دیسان شەوێ تر
سەد ساڵ لە لام بی هەر بەتاسەتم
تامەزرۆی بۆنی یەک هەناسەتم
سەد ساڵ لێم دوور بی من نایگرم بە دڵ
بوولبوول عاشق بێ ناتۆرێ لە گوڵ
هاوڕێ جوانەکەم بە تۆ دڵخۆشم
بە بێ تۆ بادەی خەفەت ئەنۆشم
هەتاکوو ماوم لەبیرت ناکەم
غەیری تۆ سوجدە بۆ کەس تر نابم
ترجمه :
هم عمر به شب مهلت داد
تا چشمم به رخسار عزیزم بیفتد
تا فرصتی ایجاد شده در خدمتش باشم
تا شب بعد نگوید که جدا نمیشوم
چونکه مطمئن هستم که تا ابد
شب عاشق به پایان نمیرسد
آه، کی چرخ فلک به خواب دیگر برود.تا ما دوباره در شبی دیگر به هم برسیم
صد شب هم در کنار باشی باز دلتنگتم
آرزومند بوی یک نفس تو ام
صد سال از من دور باشی من به دل نمیگیرم
بلبل که عاشق باشد از گل قهر نمیکند
دوست زیبای من . من به تو دلخوش هستم
بدون تو جام غم مینوشم
تا وقتی زنده هستم فراموشت نمیکنم
به غیر از تو بر کسی سجده نمیکنم
@ilamiyaan
11.8K viewsedited 20:41