سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ تاوتووێكردنی رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی ژماره‌ی یه‌ك گه‌نجینه و سیسته‌می دانی پاره‌ی ئه‌لیكترۆنی ....... به‌رێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقی و وه‌زیری دارایی و راوێژكارانی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ڕێوبه‌ره گشتیه‌كانی بانكی رافیده‌ین و ره‌شید و بانكی بازرگانی عێراقی و نوێنه‌ری دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی جێگیركردنی مووچه و هه‌ژماری یه‌ك گه‌نجینه‌ی كرد. به‌رێزیان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوێ له‌كورته‌یه‌كی كرد كه‌له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه پێشكێش كرا سه‌باره‌ت به‌رێكاره‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌رباره‌ی سیسته‌می یه‌ك گه‌نجینه‌ی گشتی و پرۆسه‌ی جێگیركردنی مووچه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌جێبه‌جێكردنی سیسته‌می خاڵه‌كانی دانی پاره‌ی ئه‌لیكترۆنی(POS). به‌رێز سودانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه‌دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی هه‌ژماری یه‌ك گه‌نجینه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو، بووه هۆی زۆرێك له‌حاڵه‌تی گه‌نده‌ڵی و سه‌رپێچیكردن له‌سه‌ر ماڵی گشتی، كۆتا گه‌نده‌ڵیه‌كانیش دزینی پاره‌ی گه‌ره‌نتی باجه‌كان ( دزی سه‌ده) بوو. هه‌روه‌ها به‌ڕیزیان ته‌كه‌زی له‌سه‌ر پێویست بوونی چاره‌سه‌ركردنی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می یه‌ك گه‌نجینه‌ی كرده‌وه به‌مه‌به‌ستی دانانی سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵی، وئاماژه به‌وه‌شی كرد كه‌به‌رده‌وامبوونی ره‌وشی ئێستا وای له‌ده‌وڵه‌ت ده‌كات ئاگاداری رێژه‌ی یه‌ده‌ك و هه‌ژماری خۆی یان ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌بێت. به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ته‌كیدیكرده‌وه كه‌هه‌ر كه‌سێ هه‌وڵی رێگریكردنی ئه‌م پرۆژه بدات، به‌و كه‌سانه‌ی هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌به‌شدارن له‌داپۆشینی گه‌نده‌ڵی. به‌ڕێز سودانی داوایی كرد په‌له بكرێت له‌ئاماده‌كردنی پێوه‌ری نوێ، كه‌زۆرترین ژماره‌ی كۆمپانیه‌كانی دانی پاره‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌خۆی بگرێت كه‌ژماره‌یان نزیكی 16 كۆمپانیا ده‌بێت و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیه كه‌باشترین خزمه‌تگوزاری به‌كه‌مترین خه‌رجی پێشكێش ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان داوایی كرد لیژنه‌یه‌ك له‌نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان و بانكه حكومیه‌كان پێكبهێنرێت، بۆ دانانی خاڵه‌كانی دانی پاره‌ی ئه‌لیكترۆنی (POS) له‌هه‌موو ده‌زگاكان، و سوودوه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی نێوده‌وڵه‌تی و شاره‌زایه بیانیه‌كان به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی پرۆژه‌كه و هاندانی هاووڵاتیان بۆ پشت پێبه‌ستنی و به‌كارهێنانی و مه‌ڵه‌كردنی دارایی به‌رێگای ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه. نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران 26ی نیسان-2023 873 views17:21