Get Mystery Box with random crypto!

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەردانی مزگ | المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء 🇮🇶

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەردانی مزگەوتی ئیمان حوسێن (سڵاوی خوای لێبێت) لەقاهیرە دەکات
…..

بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە، لەچوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ کۆماری میسری عەرەبی، سەردانی مزگەوتی ئیمام حوسێن ( سڵاوی خوای لێبێت ) لەناوەراستی قاهیرەی پایتەختی میسر کرد.

بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران رێورەسمی سەردانەکەی ئەنجامدا و نوێژی کرد لەم مزگەوتە، وئاگاداری شتە پیرۆز و مێژوویەکانی بوو کەحوجرەی پێغەمبەر لەناو مزگەوتی پیرۆزدا لەخۆی دەگرێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران
12ی حوزەيران- 2023