Get Mystery Box with random crypto!

سەرۆک وەزیرانی ئوردن گەیشتە بەغداد •••••••••• سەرۆک وەزیرانی | المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء 🇮🇶

سەرۆک وەزیرانی ئوردن گەیشتە بەغداد
••••••••••

سەرۆک وەزیرانی ئوردن بەشیر هانی خەساونە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەتی ئوردن و بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغداد.

سەرۆک وەزیرانی میوان پێشوازییەکی فەرمی لێ دەکرێت لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەڕێز محەمەد شەیاع سودانى.

هەروەها بەڕێزیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردندا کۆدەبنەوە لە چوارچێوەی کۆبوونەوە فراوانەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئوردن.

•••••
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
24- تەممووز- 2023