Get Mystery Box with random crypto!

﴿يَسْـَٔالُهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ كُلَّ يَوْم | ئیسلاح

﴿يَسْـَٔالُهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِى شَأْنٍ﴾
سوڕەتی ڕەحمان 29

هەر لەو دەپاڕێنەوە، هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا، هەموو ڕۆژێک خەڵک لە ناخۆشی ڕزگار دەکات، فەقیر و نەبووان دەوڵەمەند دەکات.
- کە دەریا شلەقی و شەپۆلی هات و زیاد بوو، گەردەلوولی با هەبوو، هاوار دەکەن ئەوانەی لە پاپۆڕ و کەشتییەکاندان، ئەی خوای گەوره! هەر تۆ فریامان دەکەویت.
- گەر بەتەنیا لە بیاباندا کاروانەکەیان لەڕێگەی خۆی لابدا، هاوار دەکەن: یا الله
‌- گەر توشی ڕووداوی کتوپڕ و لەناکاو هاتی، هاواردەکەیت، خوایە هاوار!
- گەر دەرگاکان داخران، پەردەی نائومێدی و پەرێشانی بە ڕووتاندا داخرا، بانگ دەکەن: ئەی خودایە!
- گەر ڕێگاکان تەسک بوونەوە، هیواکانت کۆتاییان پێهات، بانگ دەکەن: خودایە هاوار!
- گەر زەوی بەوفراوانییە تەسک بووەوە، دڵ و دەرونت وەتەنگ هاتن، توانای دان بەخۆدا گرتنت نەما، هاوار دەکەیت: ئەی خوایە!

(دڵـتـەنـگ مـەبـە)
د. #عائض_القرني


www.islahweb.org/ku

@islahweb_k